ماستەرنامەی خوێندکار "ڕێبین نورالدین کاکەامین" لە بواری زمانی ئینگلیزی و بە ناونیشانی " Analysis of cost/Benefit, Optionality and Indirectness Scales in Selected English Interviews" لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

ڕۆژی سێ شەممە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری ماستەر " ڕێبین نوورالدین کاکەامین" لە بواری زمانی ئینگلیزی و بە ناونیشانی " Analysis of cost/Benefit, Optionality and Indirectness Scales in Selected English Interviews" لە هۆڵی حاکم ئەمیر حەوێزی لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو. 

ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د عباس فاضل لطفی سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی سەلاحەدین، پ.ی.د جمال انور طە ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سلێمانی، پ.ی.د س‌یر صفوت محمد هاشم ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سلێمانی و پ.ی.د صلاح محمد صالح لە زانکۆی کۆیە ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە.

 ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.

Koya University

Koya University

Koya UniversityKoya University

Koya University

News Date
Image
لە بەشی زمانی ئینگلیزیی فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان ماستەرنامەی خوێندکار  "ڕێبین نوورالدین کاکەامین" تاوتوێ کرا