ڕۆژی ڕۆژنامەگەرییی کوردی لە زانکۆی کۆیە بە بەڕێوەبردنی وۆرکشۆپێک بەرز ڕاگیرا
بەشی زمانی کوردی لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە لە ١٢٨مین ساڵوەگەڕی دەرچوونی ڕۆژنامەی "کوردستان" لەسەر دەستی میر میقداد مەدحەت بەدرخان کە وەک ڕۆژی ڕۆژنامەگەرییی کوردی ناودێرکراوە بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی ئەم یادە نیشتمانییە وۆرکشۆپێکی بە ناونیشانی "ڕۆڵ و کاریگەریی ڕۆژنامەگەریی لە هەرێمی کوردستان" بەڕێوەبرد.
ڕۆژی ٢ی بانەمەڕ(گوڵان)ی ٢٧٢٦ی کوردی بەرانبەر ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٦ی زایینی، بەشی زمانی کوردیی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بە ناونیشانی "ڕۆڵ و کاریگەریی ڕۆژنامەگەریی لە هەرێمی کوردستان" لە ڕۆژی ڕۆژنامەگەرییی کوردیدا بەڕێوەبرد.
پلانی ستراتیژی و خزمەتکردنی کۆمەڵگە
زانکۆی کۆیە خاوەنداری پلانێکی ستراتیژیی گشتگیرە و ئەم پلانە لە چوارچێوەی حەوت کۆڵەکەدا کار دەکات بۆ کاریگەریی زیاتر و شوێندانەرتر لە کۆمەڵگە هەربۆیە لە ڕۆژی ڕۆژنامەگەرییی کوردیدا بەشی زمانی کوردی بە هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی و بە مەبەستی گفتوگۆی چەندین پرس و بابەتی پەیوەندیداری رۆژنامەگەری لە ڕەهەندی زمانی و مێژووییەوە وۆرکشۆپی گۆرینی ڕێکخست بوو.
زمان و ڕۆژنامەگەرییی کوردی
پانێلی سەرەکیی وۆرکشۆپەکە لە چوارچێوەی چەند باسدا بابەتەکانی پەیوەندیدار بە ڕۆژنامەگەری و زمانی گفتوگۆ کرد و پانێلە بە بەڕێوەبەری پ.ی.د. هێمن عبدالحمید شمس بابەتەکانی "زمانی ڕۆژنامەگەریی لە هەرێمی کوردستاندا(ڕۆژنامەگەرییی بینراو بە نموونە)" لەلایەن پ.ی.د. تەلار صباح، "ڕۆڵی ڕۆژنامەی هاموون لە ڕەوتی ڕۆژنامەگەرییی کۆیە" لەلایەن پ.ی.د. عبدالواحید ئیدریس شەریف، "ڕۆژنامەگەریی لە سەردەمی دیجیتاڵدا" لەلایەن پ.ی.د. سروشت جەوهەر و "ئەزموونی ڕۆژنامەگەرییی عەبدولڕەزاق بیمار" لەلایەن د. شەیدا باسم پێشکەش کران.








محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ