مامۆستایانی زانکۆی کۆیە بە توێژینەوە بەشدارییەکی بەرچاویان لە دەیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی "مەدرەسەیێن کوردی ل سەردەمێن نوی و هاڤچەرخ"دا هەبوو
ژمارەیەک مامۆستای زانکۆی کۆیە پێکهاتوو لە پ.د. حەیدەر لەشکری، پ.د. جواد فقی، پ.ی.د. ڕزگار عومەر فەتاح، پ.ی.د. زانا طیفور عبدالصمد و م.ی. سۆران حسین ابراهیم بە چەندین توێژینەوەی جیاواز لە دەیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی "مەدرەسەیێن کوردی ل سەردەمێن نوی و هاڤچەرخ"دا لە زانکۆی زاخۆ بەشدار بوون.
ڕۆژانی ١ و ٢ی بانەمەڕ(گوڵان)ی ٢٧٢٦ی کوردی بەرانبەر ٢١ و ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٦ی زایینی، سەنتەری زاخۆ بۆ لیکۆڵینەوەی کوردی٠سەنتەرێ زاخۆ بۆ ڤەکۆلینێن کوردی) سەر بە کۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەکانی زانکۆی زاخۆ لە باشووری کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی شرناخی باکووری کوردستان دەیەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی "مەدرەسەیێن کوردی ل سەردەمێن نوی و هاڤچەرخ" بە بەشداری توێژەر و مامۆستایان لەسەر ئاستی کوردستان و جیهان بەڕێوەبرد و ژمارەیەک مامۆستای زانکۆی کۆیە بە توێژینەوە لەم کۆنفڕانسە بەشدار بوون.
توێژینەوە و داهێنان، کۆلەکەی دووەمی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە
یەکێک لە حەوت کۆڵەکەی سەرەکیی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە تایبەت کراوە بە کۆڵەکەی سەرەکیی دووەم "توێژینەوە و داهیێنان"، ئەم کۆڵەکەیە بە ڕەخساندنی کەش و ژینگەیێکی توێژینەوەی لەبار کار دەکات بۆ هاندانی تواناییە ئاکادیمی و توێژینەوەییەکانی مامۆستایان و توێژەرانی زانکۆی کۆیە هەربۆیە مامۆستایانی بەشدار بوو لە کۆنفڕانسی "مەدرەسەیێن کوردی ل سەردەمێن نوی و هاڤچەرخ" بە چەندین توێژینەوەی جیاواز لە بوارەکانی زمان و مێژوو بە ناونیشانی "الوساطة الثقافیة الکردیة في سیاقات المجتمعات الحدودیة" لەلایەن پ.د. حەیدەر لەشکری، "اسرة جلیزادە و مدرستیها العلمیة في کویە (دراسة تاریخیة-تحلیلیة) لەلایەن پ.ی.د. زانا طیفور عبدالصمد و پ.د. جواد فقی علی، "ڕۆڵ و کاریگەریی حوجرە و زانایانی کورد لە گەشەپێدانی بوارەکانی ئەدەبی و ڕۆشنبیریدا ، باشووری کوردستان بە نموونە" لەلایەن پ.ی.د. ڕزگار عومەر فتاح و "خوێندنی ناحکوومی لە ساری سلێمانیدا" لەلایەن م.ی. سۆران حسین ابراهیم پێشکەش کران.
ستراتیژیی چوارەمی ئامانجی دووەم بەشداری کارای توێژینەوەیی
کۆڵەکەی دووەمی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە بە ناونیشانی کۆڵەکەی سەرەکیی "توێژینەوە و داهێنان" لە چوارچێوەی ئامانجی دووەم واتە "زیادکردنی هەلی توێژینەوە بۆ ستافی ئاکادیمی و خوێندکاران" پاڵپشت بە ستراتیژیی چوارەم "ئەنجامدانی کۆنفڕانس و سیمپۆزیۆم" کار دەکات بۆ هاندەری مامۆستایان و توێژەران تاکوو کاراتر و بە توێژینەوەی ڕەسەن و بەنرخ لە کۆنفڕانس و وۆرکشۆپە نێوخۆیی و جیهانییەکان بەشداری بکەن.










محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ