بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەنابی قوباد تاڵەبانی و وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی د. ئارام محمد قادر و سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق سندووقی پاڵپشتیی دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز لە زانکۆی کۆیە ڕاگەیەندرا. 

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی گوڵان(بانەمەڕ)ی ٢٧٢٤ی کوردی بەرامبەر ١٦ی ئایاری ٢٠٢٤ی زایینی، بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەنابی قوباد تاڵەبانی، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی د. ئارام محمد قادر، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق و بەرپرسانی باڵای حکوومی و حیزبی دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز لە زانکۆی کۆیە و چەند چالاکییەک لە زانکۆکە ڕاگەیەندرا.

سەرەتا جێگری سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانی، لە باخچەی سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە نەمامێکی وەکو هێمایەک بۆ زانکۆی سەوز چاند.

دواتر جێگری سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و سەرۆکی زانکۆی کۆیە، مۆدێلی زانکۆی سەوز و دۆستی ژینگەی زانکۆی کۆیەیان بینی و لەلایەن سەرۆکی زانکۆی کۆیەوە وردەکاریی پرۆژەکە و سوود و ئامانجەکانی مۆدێل و پرۆژەکە خرایە ڕوو.

هاوکات هەر لە میانی چالاکییەکانی ئەو ڕۆژەدا جێگری سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان قوباد تاڵەبانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا زانکۆی کۆیەی وەکو زانکۆی سەوز ڕاگەیاند و بڕی ١٢ پاسی کارەبایی بەخشییە سندووقی دەستپێشخەریی زانکۆی سەوزی زانکۆکە.

لای خۆیشییەوە وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی د. ئارام محمد قادر، بڕی ١٠٠ ملیۆن دیناری وەکو پاڵپشتیی دارایی بەخشییە سندووقەکە. 

هەر لە میانی چالاکییەکانی ئەو ڕۆژەدا جێگری سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەنابی قوباد تاڵەبانی و وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی د. ئارام محمد قادر بە یاوەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ پێشانگای کاری خوێندکاران لە چوارچێوەی زانکۆی سەوز، پێشانگای کارسازی لە لایەن کۆمپانیاکان، یاریی فوتساڵ و یاریی کۆتایی شەترەنج بۆ خوێندکارانیان بەسەرکردەوە.

Green Koya University

Green Koya University

Green Koya University

Green Koya University

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of ArkansasKOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UKThe University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UKCihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

News Room

News Date
Image
Green Koya University
Subtitle
ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە وەکو زانکۆی سەوز