خولێکی ڕاهێنانی سێ ڕۆژە لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە بەڕێوەدەچێت
بەشی ئەندازیاریی تەلارسازی لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە خولێکی ڕاهێنانی سێ ڕۆژەی لە بواری پاراستنی کەلەپووری بۆ ستافی ئاکادیمیی زانکۆی بەسڕە و فەرمانگەی شوێنەواری شاری کۆیە بەڕێوەدەبات.
ڕۆژانی ٢٧، ٢٨ و ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ی زایینی، بەشی ئەندازیاریی تەلارسازی لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە خولێکی ڕاهێنان بۆ ستافی ئاکادیمیی زانکۆی بەسڕە و فەرمانگەی شوێنەواری شاری کۆیە بەڕێوەدەبات.
وەک بەشێک لە لایەنی پراکتیکی و کردەییی خولەکە بەشداربووان سەردانی شوێنەوارە مێژووییەکانی شاری کۆیە دەکەن و لەنزیکەوە لەگەڵ بابەتە خوێندراوە هزرییەکان مامەڵە دەکەن.
ئەم خولە هاوئاهەنگ لەگەڵ کۆڵەکەی سەرەکیی "خزمەتکردنی کۆمەڵگە"ی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەدەچێ کە تێیدا ستافی ئاکادیمی و مامۆستایانی زانکۆی کۆیە زانیاریی پێویست دەربارەی ڕێکارەکانی پاراستنی کەلەپوور بەتایبەتی لە شوێنەوارە دێرین و مێژووییەکان پێشکەش ئامادەبووان دەکەن.

محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
عثمان کمال ابراهیم، گرافیک دیزاینەر
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
ڤینوار شۆڕش حمد، وەرگێر کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ