دەرچووییەکی بەشی تەلارسازیی زانکۆی کۆیە پلەی یەکەم خەڵاتی "قەڵات"ی لەسەر ئاستی کوردستان بەدەستهێنا
دوو خوێندکاری دەرچووی فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە توانیان پلەی یەکەم و پێنجەمی خەڵاتی "قەڵات" لەسەر ئاستی کوردستان بەدەستبهێنن.
ڕۆژی شەممە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ی زایینی، ڕێوڕەسمی فەرمی خەڵاتی "قەڵات" لەلایەن ناوەندی کوردستانی بۆ هونەر و کولتوور (KCAK) لەسەر ئاستی کوردستان بۆ پاراستنت میراتی تەلارسازی لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
دوو خوێندکاری دەرچووی فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە بە پڕۆژەی قۆناغی کۆتاییی خوێندنی زانکۆییان لەم پێشبڕکێیەدا بەشداربوون و تێیدا خوێندکاری دەرچوو " عبدالباری زوبێر یونس" بە پڕۆژەی " Reimaging The Kalakins Slum Houses in Sulaimania " پلەی یەکەمی خەڵاتی "قەڵات"ی بەدەستهێنا و خوێندکاری دەرچوو " ئاریان شوکر خضر " بە پڕۆژەی "The Rehabilitation of Galkand Park in Erbil" پلەی پێنجەمی بەدەستهینا و هەریەک لەم پڕۆژانە لەلایەن مامۆستایانی فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە پ.ی.د شیماء فاضل و م. ساماڵ عوسمان سەرپەرشتی کرابوون.
هاوکات سەرۆکی بەشی ئەندازیاریی تەلارسازی لە فاکەڵتیی ئەندازیاری م.ی. شوان ابراهیم محمد وەکو ئەندامی لیژنەی هەڵسەنگاندنی خەڵاتەکان بەشداربوو.
زانکۆی کۆیە لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژیی خۆی و کۆڵەکەی سەرەکیی "سەرکەوتنی خوێندکار" کار دەکات بۆ پەرەپێدانی تواناییە ئاکادیمی و زانستییەکانی خوێندکاران و بەجۆرێک پڕۆژەکانی دەرچوونی خوێندکاران دەتوان لە ئاستی پێشبڕکێیە ناوخۆیی و دەرەکییەکاندا پلەی بەرز و بەرچاو بەدەستبهێنن.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن، هەواڵسازی کوردی: محمد کریم سیدگوڵ
وەرگێڕی زمانی عەرەبی و هەڵەبڕی زمانی ئینگلیزی: عبدالله عثمان علی
هەواڵسازی کوردی: زانیار محمد محمد امین
گرافیک دیزاینەر، وەرگێڕی زمانی ئینگلیزی: هێمن ابوبکر ابراهیم
وێنەگر: دڵشاد جمیل کاکەڕەش
ئەندازیاری دەنگ: سامان فاتح