خوێندکارانی بەشەکانی ئەندازیاریی شارستانی و ئەندازیاریی جیۆتەکنیکی زانکۆی کۆیە بەشداربوون لە گەورەترین پێشانگای بیرۆکە و داهێنان بۆ پڕۆژە ئەندازیارییەکان

خوێندکارانی بەشەکانی ئەندازیاریی شارستانی و ئەندازیاریی جیۆتەکنیک لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە بە پڕۆژەی " Eco Glow turf stone & Plastic road" بەشداربوون لە گەورەتری پێشانگای بیرۆکە و داهێنان بۆ پڕۆژە ئەندازیارییەکان بەناونیشانی "  Innovation Expo for Engineering ‎"، ئەم پێشانگایە لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٥ی زایینی لە زانکۆی نۆوڵێج لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

تیمی خوێندکارانی فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە بە سەرپەرشتی پ.ی.د ڕەهێڵ خالد ابراهیم پێکهاتبوون لە عبدالسمیع ڕێبوار ئەندازیاریی شارستانی، لاڤین ئازاد ئەندازیاریی شارستانی، ڕۆزیتا محمد ئەندازیاریی جیۆتەکنیک، ڤینا جەمال ئەندازیاریی شارستانی، هوما ئەرسەلان ئەندازیاریی شارستانی کە توانیان پلەی دووەم لە پۆلی ئەندازیاریی شارستانی و تەلارسازی لەسەرئاستی ١٩ زانکۆ و ١٧٥ گروپی بەشداربوو بەدەست بهێنن.

زانکۆی کۆیە پاڵپشت بە پلانی ستراتیژی و کۆڵەکەی سەرەکیی "سەرکەوتنی خوێندکاران و ئامادەسازییان بۆ بازاڕی کار" هەوڵ دەدات بوار و دەرفەتی لەبار بۆ خوێندکاران بڕەخسێنێ برەو بە تواناییە ئاکادیمی و پیشەییەکانی خۆیان بدەن.

 Koya University

 Koya University Koya University

News Date
Image
Koya University
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر وووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ