زانکۆی کۆیە بە چەندین چالاکی ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی  "دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز"ی  بەرز ڕاگرت

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی گوڵان(بانەمەڕ)ی ٢٧٢٥ی کوردی بەرانبەر ١٥ی ئایاری ٢٠٢٥ی زایینی، زانکۆی کۆیە بە بەڕێوەبردنی چەندین چالاکیی جۆراوجۆری وەک ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی خوێندکارانی براوەی "خەڵاتی زانکۆ"، ڕێوڕەسمی گەڕاندنەوەی دەستنووسە بەدیجیتاڵکراوەکانی "مەلای گەورە"  و پێشکەشکرانی بە کتێبخانەی ناوەندیی زانکۆی کۆیە، کردنەوەی پێشانگاکانی ئۆتۆمبێلە ژینگەدۆستەکان و هایبێرد، کارسازیی کۆمپانیاکان و کاری خوێندکاران لە فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشییەکان و هاوکات بەڕێوەچوونی فیستیڤاڵ و هەڵدانی ڕەشماڵی کوردەواری لەلایەن بەشی زمانی کوردی  یەکەمین ساڵڕۆژی  "دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز"ی بەرز ڕاگرت.

سەرەتا و لە هۆڵی سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان د. ئامانج عەبدوڵڵا  سەعید و سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق، کەسایەتییە حکوومی، حیزبی، کارگێڕی، کۆمەڵایەتی و ئاکادیمییەکان و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە و مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی کۆیە ڕێوڕەسمی کردنەوەی چالاکییەکانی یەکەمین ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی "دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز" دەستی پێکرد.

دەستپێکی ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوەییی "ئەی ڕەقیب" و وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق لە وتاری دەستپێکردنی چالاکییەکانی ئەو ڕۆژە ئاماژەی بە هەنگاوەکانی زانکۆی کۆیە لە دوای ڕاگەیاندنی دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز کرد و گوتی:

"ئەمڕۆ ١٥/٥/٢٠٢٥ کە هاوکات ساڵێک تێدەپەڕێت بەسەر ڕاگەیاندنی دەسپێشخەری زانکۆی سەوز لە لایەن جەنابی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەنابی کاک قوباد تاڵەبانی، تایبەت بەم دەستپێشخەریە دەمەوێت ئەوەتان پێ ڕابگەیەنم کە هەر لە سەرەتای ڕاگەیاندنی ئەم دەستپێشخەریە چەندین تیم لە زانکۆمان دەستیان بەکارەکانیان کرد بەپێی ڕێکارەکانی ئەم دەستپێشخەریە و لە ئێستادا کاری نەخشەسازی و ئامادەکاریەکان بۆ جێ بەجێ کردنی بەشێکی زۆر لە ڕێکارەکان تەواو بوون و لە ئایندەیەکی نزیکدا دوای وەرگرتنی هەندێک ڕەزامەندی دەست بە جێبەجێ کردنی بەشێک لە ڕێکارەکان دەکەین  کە پلان وایە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٧ سەرجەم ڕێکارەکان تەواو بکرێن"

سەرۆکی زانکۆی کۆیە، گرنگیی دەستپێخەریی زانکۆی سەوزی خستەڕوو و گوتی:

"ئەم دەستپێشخەریە کۆمەڵێک چەمکی گرنگ لە خۆدەگرێت لەوانە ئابووری سەوز (Green Economy) یان گەشتیاری ژینگەیی  (Eco-Tourism) و جێ بەجێ کردنی ڕێکارەکانی ئەم دەستپێشخەریە  زیاتر لە ١٠٠٠هەلی کار دەڕەخسێنێت و بە دڵنیاییەوە ڕۆڵی گەورەی دەبێت لە گەشەی  ئابووری زانکۆ و شاری کۆیە."

پ.ی.د. محمد حسیب صدیق، باسی لە چالاکییەکانی ئەو ڕۆژەی کرد و گوتی:

"خۆشحاڵین لە ساڵ ڕۆژی ئەم دەستپێشخەریە گرنگە  زانکۆی کۆیە ژمارەیەک چالاکی ئەنجام بدەین لە چوارچێوەی کۆڵەگەکانی پلانی ستراتیجی زانکۆمان بۆ ساڵەکانی (٢٠٢٣-٢٠٢٧) لەوانە کۆڵەگەی سەرکەوتنی خوێندکار و ئامادەسازیان بۆ بازاڕی کار ، کۆڵەگەی توێژینەوە و داهێنان ، کۆڵەگەی خزمەتکردنی کۆمەڵگا، کۆڵەگەی پەرەپێدانی تواناکان، کۆڵەگەی (Digitization) و کۆڵەگەی بنیادنانی زانکۆی سەوز."

دواتر نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان د. ئامانج سەعید وتارێکی پێشکەش کرد و لە وتارەکەیدا ستایشی ڕۆڵی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیەی لە هەنگاوە کردارییەکانی بە ئاراستەی جێبەجێ کردنی کۆڵەگەکانی پلانی ستراتیژیی خۆی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ڕۆلێ زانکۆکان دەبێت بەو ئاراستەیە بێت کە تێکەڵی کۆمەڵگا بن و خۆیان ئاوێتەی بازاڕی کار بکەن.

 بڕگەی یەکەمی چالاکییەکانی بەرزڕاگرتنی یەکەمین ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی "دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز"  ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی خوێندکارانی براوەی "خەڵاتی زانکۆ بۆ پاراستنی ژینگە و بەردەوامیدان" لەسەر ئاستی فاکەڵتییەکان بوو و تێیدا خوێندکارانی براوە "خەڵاتی زانکۆ"یان پێبەخشرا.

بڕگەی دووەمی چالاکییەکان کە دیسان لە هۆڵی سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو ڕێوڕەسمی هێنانەوەی دەستنووسەکانی کتێبخانەی ناوەندیی زانکۆی کۆیە کە لەلایەن ڕێکخراوی بوژانەوەی کەلەپوری کورد، کاری پاککردنەوە، ساغکردنەوە و بە دیجیتاڵ کردن بۆ ١٢ دەستنووس، ٣٨ کتێبی چاپکراو، بیست و پێنج دەفتەری نووسراوی کۆن و چەند بەڵگەنامەیەک دەستنووسی زانای گەورەی گەلەکەمان مەلای گەورەی ئەنجام دراوە.

زانکۆی کۆیە پاڵپشت بە پلانی ستراتیژیی خۆی کۆڵەکەیەکی تایبەت کردووە بە بنیادنانی زانکۆیەکی سەوز و ژینگەدۆست کە دەستپێشخەریی "زانکۆی سەوز" لەو کۆڵەکە سەرەکییەوە سەرچاوە دەگرێ هەر لەو ڕاستایەدا وەک بەشێک لە چالاکییەکانی ڕۆژی کۆیە لە زانکۆی کۆیە پێشانگایەکی تایبەت بە ئۆتۆمبێلە ژینگەدۆستەکان لە بەردەم فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستەوەرزشییەکان بەڕێوەچوو.

بڕگەی دواتری چالاکییەکان بریتیی بوو لە پێشانگای کارسازیی کۆمپانیاکان کە پاڵپشت بە پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە و کۆڵەکەی سەرەکیی "سەرکەوتنی خوێندکاران و ئامادەسازییان بۆ بازاڕی کار" بەڕێوەچوو و ژمارەیەکی بەرچاوی کۆمپانیای بوارە جیاوازەکان تێیدا بەشداربوون.

بەشێکی تری چالاکییەکانی زانکۆی کۆیە هاوئاهەنگ لەگەڵ پلانی ستراتیژی و کۆڵەکەی سەرەکیی "سەرکەوتنی خوێندکار" پێشانگای کار و چالاکیی خوێندکارانی لەسەر ئاستی فاکەڵتییەکانی زانکۆی کۆیەی گرتبووەخۆ.

بەشی زمانی کوردی لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بە هەماهەنگی لەگەڵ کتێبخانەی ناوەندیی زانکۆی کۆیە فیستیڤالیکی کولتووری و کەلەپووری لە پارکی ناوەندیی زانکۆی کۆیە ڕێکخست بوو وەک بەشێک لە چالاکییەکانی زانکۆی کۆیە.

زانکۆی کۆیە بە چەندین چالاکی ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی  "دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز"ی  بەرز ڕاگرتزانکۆی کۆیە بە چەندین چالاکی ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی  "دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز"ی  بەرز ڕاگرت

زانکۆی کۆیە بە چەندین چالاکی ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی  "دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز"ی  بەرز ڕاگرتزانکۆی کۆیە بە چەندین چالاکی ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی  "دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز"ی  بەرز ڕاگرت

زانکۆی کۆیە بە چەندین چالاکی ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی  "دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز"ی  بەرز ڕاگرتزانکۆی کۆیە بە چەندین چالاکی ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی  "دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز"ی  بەرز ڕاگرت

زانکۆی کۆیە بە چەندین چالاکی ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی  "دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز"ی  بەرز ڕاگرتزانکۆی کۆیە بە چەندین چالاکی ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی  "دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز"ی  بەرز ڕاگرت

زانکۆی کۆیە بە چەندین چالاکی ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی  "دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز"ی  بەرز ڕاگرتزانکۆی کۆیە بە چەندین چالاکی ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی  "دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز"ی  بەرز ڕاگرت

زانکۆی کۆیە بە چەندین چالاکی ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی  "دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز"ی  بەرز ڕاگرتزانکۆی کۆیە بە چەندین چالاکی ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی  "دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز"ی  بەرز ڕاگرت

زانکۆی کۆیە بە چەندین چالاکی ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی  "دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز"ی  بەرز ڕاگرتزانکۆی کۆیە بە چەندین چالاکی ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی  "دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز"ی  بەرز ڕاگرتزانکۆی کۆیە بە چەندین چالاکی ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی  "دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز"ی  بەرز ڕاگرتزانکۆی کۆیە بە چەندین چالاکی ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی  "دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز"ی  بەرز ڕاگرت

News Date
Image
زانکۆی کۆیە بە چەندین چالاکی ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی  "دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز"ی  بەرز ڕاگرت
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ