یاریدەدەری نوێی سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری خوێندکاران دەستبەکاربوو
بەئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە یاریدەدەری نوێی سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری خوێندکاران دەستبەکاربوو.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ی زایینی، لە سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە و بەئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ لەمیانەی مەڕاسیمێکی تایبەتدا یاریدەدەری نوێی سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری خوێندکاران دەستبەکاربوو.
لە سەرەتادا سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق چەند وتەیەکی پێشکەش کرد و لە وتەکانیدا باسی لە گرینگی ئەرکی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران کرد بەتایبەتی بەلەبەرچاوگرتنی ئەو ڕاستینەیەی کە خوێندکاران سەرمایەیەکی مرۆییی بنەڕەتی و گرینگی کۆمەڵگە بەگشتی و زانکۆ بەتایبەتین و هەنووکە زانکۆی کۆیە پاڵپشت بە پلانی ستراتیژی کۆڵەکەیەکی سەرەکی تایبەت کردووە بە "سەرکەوتنی خوێندکاران" و کار بۆ ئەوە دەکات کاریگەرتر لە جاران خوێندکاران بێبێتە مەیدانی خزمەتکردنی کۆمەڵگە.
بەشێکی تری وتەکانی سەرۆکی زانکۆ تایبەت بوو بە باسکردن لە ئەرک و ماندووبوونی خوالێخۆشبوو پ.ی.د قارەمان نادر شێخ بزێنی یاریدەدەری پێشووی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران کرد و کار و کردەوەکانی ناوبراوی لەو بوارەدا بەرزنرخاند و هیوای خواست یاریدەدەری نوێ لە جێبەجێکردنی سەرکەوتووانەی ئەرکەکەی بۆ بەدیهێنانی مەبەستەکانی زانکۆ هەوڵ بدات.
سەرۆکی زانکۆی کۆیە لە بەشێکی تری مەڕاسیمەکەدا چەپکەگوڵی پیرۆزبایی بەخشییە پ.ی.د ئەژین طاهر وەک یاریدەدەری نوێی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران.

محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ