بەشی زمانی ئینگلیزی و بەشی زمانی کوردی لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە پاڵپشت بە کۆڵەکەی دووەمی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە واتە کۆڵەکەی "توێژینەوە و داهێنان" بە هاوبەشی وۆرکشۆپێکیان بەناونیشانی "ستراتیژیی داهێنەرانە بۆ دیزاین و هەڵسەنگاندنی کۆرس لە سەردەمی دیجیتاڵدا" بەڕێوە برد.

ڕۆژی دووشەممە ١٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٥ی کوردی بەرانبەر ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ی زایینی، بەشی زمانی ئینگلیزی و بەشی زمانی کوردی لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی هاوبەشیان بەناونیشانی "ستراتیژیی داهێنەرانە بۆ دیزاین و هەڵسەنگاندنی کۆرس لە سەردەمی دیجیتاڵدا" بەڕێوە بر.

سەرەتای وۆرکشۆپەکە بە چەند ساتێک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

دواتر وتاری هاوبەشی بەشی زمانی ئینگلیزی و بەشی زمانی کوردی لەلایەن پ.ی.د پەیمان زۆراب پێشکەش کرا و ناوبراو مەبەست و ئامانجی وۆرکشۆپەکەی ئاماژە پێدا.

بڕگەی دواتر پانێلی یەکەمی وۆرکشۆپەکە دەستی پێکرد و لەلایەن پ.ی. هاوکار عمر بەڕێوەبردا و هەریەک لە پ.ی.د. پەیمان زۆراب، پ.ی.د. تەلار صباح و م. ئەوین طاهر بابەتیان تێدا پێشکەش کرد.

پانێلی دووەمی وۆرکشۆپەکە لەلایەن د. نەزیرە صابر بەڕێوەبردرا و هەریەک لە د. یارە قادر و م.ی. سارا جمال بابەتیان تێدا پێشکەش کرد.

کۆتاییی هەر پانێلک تایبەت بوو بە وەڵامی پرسیار و تێبینی بەشداربووان و لە کۆتاییی وۆرکشۆپەکەشدا بڕوانامەی بەشداریکردن بەسەر بەڕێوەبەرانی پانێل و پێشکەشکارانی بابەتەکان دابەش کرا.

 

koya universitykoya university

koya universitykoya university

 Koya University Koya University

----

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

News Room

News Date
Image
Koya University
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ