سێ مامۆستای بەشی جوگرافیا لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی بەشدار بوون

سێ مامۆستای بەشی جوگرافیا لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە پێکهاتوو لە پ.د. لقمان وسو عمر، پ.ی.د. پێشڕەو صمد توفیق و پ.ی.د. صمد عبداللە صالح لە حەوتەمین کۆنفڕانسی زانستیی نێودەوڵەتیی زانکۆی گەرمیان بەشدار بوون.

پ.د. لقمان وسو وەک قسەکەری سەرەکی بابەتی "گرفتە ژینگەییە جیهانییەکان و ڕەنگدانەوەی ژینگەیی لەسەر ئیدارەی گەرمیان" و پ.ی.د. صمد عبداللە صالح توێژینەوەیەکی بە ناونیشانی "جیاوازیی تێکڕای دابارینی باران لەسەر ئاستی ئاوی ژێرزەوی لە ئاوزێڵەکانی ئاغجەمەشەت و خدر وەلی" پێشکەش کرد و هەروەها پ.ی.د. پێشڕەو بەڕێوەبەری یەکێک لە پانێلەکانی کۆنفڕانسەکە بوو.

 زانکۆی کۆیە پلانێکی ستراتیژیی گشتگیر و پێکهاتوو لە حەوت کۆلەکەی سەرەکی وەک نەخشەڕێگا و ڕێنمای بەدەستهێنانی مەبەستەکانی خۆی وەکوو ناوەندێکی باڵای ئاکادیمی و فێرکردن دیاری کردووە و یەکێک لەو کۆڵەکە سەرەکییانە کۆڵەکەی دووەم واتە "توێژینەوە و داهێنان" کە تایبەتمەندە بە بوارەکانی توێژینەوە و لە چوارچێوەی ئامانجی دووەم "زیادکردنی هەلی توێژینەوە بۆ ستافی ئاکادیمی و خوێندکاران" و ستراتیژیی چوارەم بەڕێوەبردنی کۆنفڕانس و سیمپۆزیۆم هانی مامۆستا و توێژەرانی زانکۆی کۆیە دەدات وێڕای بڵاوکردنەوەی توێژینەوەکانیان هاوکات بەشداربن لە کۆنفڕانسە نێوخۆیی و جیهانییەکان.

Three Academics from Koya University Participate in Garmian University’s 7th International ConferencThree Academics from Koya University Participate in Garmian University’s 7th International Conferenc

News Date
Image
Three Academics from Koya University Participate in Garmian University’s 7th International Conferenc
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ