گۆڤاری زانستی ئارۆی زانکۆی کۆیە بەرزترین ریزبەندی گۆڤارەکانی سایماگۆ (SJR=0.311) ی بە دەستهێنا
گۆڤاری زانستی ئارۆی زانکۆی کۆیە بەرزترین ریزبەندی گۆڤارەکانی سایماگۆ (SJR=0.311) ی بە دەستهێنا لە نێوان گۆڤارەکانی هەرێمی کوردستان.
ریزبەندی گۆڤارەکانی سایماگۆ SJR : پێوەرێکی زانستییە بۆ دیاریکردنی ئاست و پێگەی گۆڤارە ئەکادیمییەکان. ئەم پێوەرە تەنها ژمارەی ئاماژەپێدانەکان (citations) هەژمار ناکات، بەڵکو گرنگی و کێشی ئەو گۆڤارانەش لەبەرچاو دەگرێت کە ئاماژەیان بە توێژینەوەکە داوە. واتە ئاماژەپێدانێک لە لایەن گۆڤارێکی بەناوبانگ و باوەڕپێکراوەوە، بایەخێکی زیاتری هەیە وەک لە گۆڤارێکی ئاست کەمتر.
تایبەت بە چارەکی گۆڤارەکە (Quartile) گۆڤاری ئارۆ لە چارەکی ٣ (Q3) پۆلێن کراوە ئەمەیش تەنها بۆ پسپۆریەکانی بایۆکیمستری و مۆلیکیولەر بایۆلۆجی و ئەندازیاری کیمیاوی.
شایەنی باسە گۆڤاری ئارۆ خاوەنی پێوری h-index ی 12 و پێوری Cite_Scor= 3 یە (تا ٥\٤\٢٠٢٦)
هاوکات گۆڤاری ئارۆی زانکۆی کۆیە تاکە گۆڤارە لەسەر ئاستی گۆڤارەکانی هەرێمی کوردستان کە ئیندێکس کراوە لە کلاریڤەیت و خاوەن ئیمپاکت فاکتەری ٢.١ بە پێی کۆتا وەشانی (WoS)
https://www.scimagojr.com/journalsearch.php?q=21101277887&tip=sid&clean…
https://www.scopus.com/sourceid/21101277887
