هەولێر | ڕاگەیاندنی زانکۆ

سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق بە یاوەری شاندێکی زانکۆی کۆیە بە مەبەستی پیرۆزباییی دەستبەکاربوون و تاوتوێ کردنی ئەنجامدانی کاری هاوبەش سەردانی سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار خاتوو "ژوان سابیر"یان کرد.

ڕۆژی دووشەممە ١٤ی بانەبەڕ(گوڵان)ی ٢٧٢٦ی کوردی بەرانبەر ٤ی ئایاری ٢٠٢٦ی زایینی، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزباییی دەستبەکاربوون و ئەنجامدانی کاری پێکەوەی بە یاوەری شاندێک سەردانی سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان خاتوو ژوان سابیری کرد.

شاندی یاوەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە پێکهاتبوو لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د. یادگار عبداللە علی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان د. پەخشان فهمی، ئەمینداری ئەنجوومەنی زانکۆ م.ی. چیا جەوهەر و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن م.ی. محمد کریم سیدگوڵ کە لەلایەن سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان خاتوو ژوان سابیر پێشوازییان لێکرا.

سەرۆکی زانکۆی کۆیە لە میانەی دیدارەکەدا وێڕای پیرۆزباییی دەستبەکاربوون لە خاتوو ژوان سابیر وەک سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار هاوکات هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست هەروەها هەنگاوەکانی  "دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز"ی ڕوونکردەوە و ئامادەییی زانکۆی کۆیەی بۆ کاری پێکەوەیی لەو چوارچێوەیدا لەگەڵ دەستەی گەشتوگوزار دەربڕی.

زانکۆی کۆیە دامەزراوەیەکی خاوەنداری پلانێکی ستراتیژیی گشتگیر و فرەڕەهەندە کە بە گرینگییەوە لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لە ئاستی نێوخۆیی و دەرەکی دەڕوانێت و کار دەکات وەک دامەزراوەیەکی شوێندانەر ڕۆڵێکی کاریگەری لە خزمەتکردنی کۆمەڵگەی خۆوڵاتی، ناوچەیی و جیهانی هەبێت.

Koya University President Visits the Head of Kurdistan Region’s Tourism Board to Enhance Joint CooperationKoya University President Visits the Head of Kurdistan Region’s Tourism Board to Enhance Joint Cooperation

News Date
Image
Koya University President Visits the Head of Kurdistan Region’s Tourism Board to Enhance Joint Cooperation
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ