ڕێنمایی جیاکردنەوەی خاشاک لە زانکۆی کۆیە

لە چوارچێوەی پلانی ستراتیجی زانکۆی کۆیە (٢٠٢٣-٢٠٢٧) کۆڵەگەی حەوتەم دەستپێشخەری زانکۆی سەوز، زانکۆمان ڕێکارێکی تری ئەم دەستپێشخەریە جێ بەجێ دەکات کە بریتیە لە جیاکردنەوەی خاشاک لەسەر بنەمای جۆرەکەی لەم چوارچێوەیەدا  زانکۆ هەڵساوە بە دابینکردنی سەتڵی خاشاکی کاغەز  و پلاستیک جگە لە خاشاکی گشتی لە تەواوی بینای سەرۆکایەتی زانکۆ و لێرەدا ڕێنمایی تایبەت بە جیاکردنەوەی خاشاک لە زانکۆمان دەخەینە بەردەستان بەم شێوەیەی خوارەوە.  

سەتڵی خاشاکی کاغەز

✅ تکایە ئەم خاشاکانەی لای خوارەوە بخە ناو سەتڵەکە:

* کاغەزی بەکارهاتوو لە ئۆفیس

* بەڵگەنامەی چاپکراو

* زەرفی نامە و بەڵگەنامەکان

* پاکەتەکانی کارتۆن یان کاغەز

❌ ئەم خاشاکانەی خوارەوە مەخەنە ناو سەتڵەکە:

* کاغەزی تەڕبوو

* کاغەز تێکەڵ بە خواردن

* کاغەزی چەور

٭ کوپی سەفەری

سەتڵی خاشاکی پلاستیک

✅ تکایە ئەم خاشاکانەی خوارەوە بخە ناو سەتڵەکە:

*بتڵی ئاوی پلاستیکی بەتاڵ

* کوپی پلاستیکی

*دەفری پلاستیکی

* پاکەتی پلاستیکی

 

پێش فڕێدانیان، ڕەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکە :

* لەکاتی هەبوونی هەر شلەیەک یان پاشماوەیەکی خۆراک لە پلاستیکەکان بەتاڵی بکەوە.

٭ بۆ ئەوەی قەبارە زۆر نەگرێت ئەگەر دەکرێت بوتڵە پلاستیکیەکان تەخت بکە

 

❌ تکایە ئەم خاشاکانەی خوارەوە مەخە ناو سەتلەکە:

*پلاستیک تێکەڵ بە خواردن بووبێت

*پلاستیکی زۆر پیس یان چەور

* تێکەڵەی پاشماوەکان

سوپاس بۆ پشتگیریکردنی دەستپێشخەری زانکۆی سەوز .بەدڵنیاییەوە هەنگاوی بچووک کاریگەری گەورە دروست دەکات.

 Koya University

News Date
Image
Koya University