کۆیە | ڕاگەیاندنی زانکۆ
لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ جێبەجێبکردنی ڕێکارەکانی دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی کرد.
ڕۆژی سێشەممە ٤ی ئابی ٢٠٢٦، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی کرد و لەلایەن بەرێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی بەڕێز ئامانج جەلال پێشوازی لێکرا.
لە میانی سەردانەکەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە، باسی لە پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە و بە تایبەتی دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز کە لەلایەن جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڕێز قوباد تاڵەبانی ڕاگەیەندرا وهەروەها باسی لە ڕێکارەکانی ئەو دەستپێشخەریی کرد.
سەرۆکی زانکۆی کۆیە، ئاماژەی بە گرنگیی ئەو دەستپێشخەرییە و ڕێکارەکانی کرد و ئەوەی خستەڕوو کە دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز زانکۆی کۆیە دەکاتە زانکۆیەکی پێشەنگ و نموونە لە بواری پاراستنی ژینگە و بەردەوامیدان.
سەرۆکی زانکۆی کۆیە جەختی لەسەر گرنگی پاڵپشتی و هەماهەنگی لایەنەکان بۆ سەرخستنی دەستپێشخەرییەکە و ڕێکارەکانی کردەوە.
پ.د. محمد حسیب صدیق، لە میانی قسەکانیدا ڕۆڵی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە پاڵپشتی پرۆژەی زانکۆی سەوز و بەتایبەتی ڕۆڵی سەرۆکی دەستەی گەشت وگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان خاتوو ژوان سابیری بەرزنرخاند.
لای خۆیەوە بەرێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی بەرێز ئامانج جەلال، خۆشحاڵی خۆی بەسەردانی شاندی زانکۆ کۆیە دەربڕی و بەڵێنی پاڵپشتی و هەماهەنگی بۆ سەرخستنی دەستپێشخەریی زانکۆ سەوز و ڕێکارەکان دەربڕی.
جێگەی ئاماژەیە هەریەک لە؛ بەڕێوەبەری مۆڵەت و هەڵسەنگاندن توانا ئیبراهیم و بەڕێوەبەری سەرپەرشتیاری و بەدواداچوون خاتوو ڕێژە طاهر وئەمینداری ئەنجوومەنی زانکۆ م. چیا جەوهەر عومەرئامادەی دیدارەکە بوون.


محمد کریم سیدگوڵ | بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
زانیار محمد محمد امین | هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم | گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا | وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر | وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش | فۆتۆگرافەر
کەریم قاسم صالح | فۆتۆگرافەر
سامان فاتح | ئەندازیاری دەنگ