کۆیە | ڕاگەیاندنی زانکۆ
بە مەبەستی هەماهەنگی و کاری هاوبەشی لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژی و ئامانجەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی ئۆکسفام (Oxfam)ی بەسەرۆکایەتی بەڕێوەبەری ئۆکسافام لە عێراق ئەمجەد عەلی کرد.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٦، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق پێشوازی لە شاندێکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی ئۆکسفام (Oxfam)ی بەسەرۆکایەتی بەڕێوەبەری ئۆکسافام لە عێراق ئەمجەد عەلی کرد.
لە دەستپێکی دانیشتنەکەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی شاندی ڕێکخراوی ئۆکسافام دەربڕی و ئاماژەی بە گرنگیی هەماهەنگی و پێکەوە کارکردنی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و بەتایبەتی ڕێکخراوە نێوەدەوڵەتییەکان کرد.
سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پوختەیەکی دەربارەی مێژووی زانکۆی کۆیە و پێگەی ئەکادیمی و نێوەدەوڵەتی خستەڕوو و باسی لە پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە ٢٠٢٣-٢٠٢٧ کرد و کۆڵکەکانی خستەڕوو.
پ.د. محمد حسیب صدیق، لە درێژی قسەکانی دا باسی لە بوارەکانی هەماهەنگی و کارکردنی پێکەوەیی لەگەڵ ڕێکخراوی ئۆکسفام کرد و جەختی لەوە کردەوە کە خاڵی هاوبەشی کارکردن لە نێوان هەردوولا زۆرە و ئومێدی خواست کە ئەم سەردانە بەرهەمی کرداری لێبکەوێتەوە.
لای خۆیەوە بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ئۆکسفام لە عێراق ئەمجەد عەلی خۆشحاڵی خۆی بەسەردانی کردنی زانکۆی کۆیە و گەرمیی پێشوازی ڕاگەیاند و ئەوەی ئاشکرا کرد کە ڕێکخراوی ئۆکفسام ڕێکخراوێکە لە بوارەکانی ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتییە کە لە بوارەکانی هەژاری، نایەکسانی، یارمەتیی مرۆیی، دادپەروەریی ئابووری، دادپەروەریی ڕەگەزی، دادپەروەریی کەشوهەوا و گەشەپێدانی کۆمەڵگا کاردەکات و پوختەیەکی سەبارەت بە کار و چالاکییەکانی خۆیانی لە عێراق خستەڕوو.
بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ئۆکسافام لە عێراق ئەمجەد عەلی ستایشی هەوڵەکانی زانکۆی کۆیەی لە بوارەکانی ژینگەپارێزی و بەردەوامیدان کرد و ئاماژەی بە گرنگیی هەبوونی پلانی ستراتیژی بۆ دامەزراوەی ئەکادیمی و جێکردنەوەی کۆڵەکەیەکی سەرەکی بۆ (زانکۆی سەوز) کرد.
لە کۆتایی دانیشتنەکەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق بەرگێکی لە پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە ٢٠٢٣-٢٠٢٧ پێشکەشی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ئۆکسافام لە عێراق ئەمجەد عەلی کرد و دواتر سەردانی پارکی زانکۆ و کوشکەکانی پرۆژەی (یەکەم کاری من)یان کرد.
جێگەی ئاماژەیە شاندی ڕێکخراوی ئۆکسفام (Oxfam) پێکهاتبوون لە هەریەک لە؛ سەرۆکی پرۆگرامەکانی ڕێکخراوەکە ئاشق حوسێن و ڕێکخەری سیاسەت و پەیوەندییەکانی ڕێکخراوەکە سالار مەحموود.
هاوکات هەریەک لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د. یادگار عبد الله علی، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د. ئەژین طاهر صابر، ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری پ.ی.د. گەلاوێژ بەکر باپیر، ڕاگری ڕاگرایەتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدان پ.ی.د. هەڵگورد سەرهەنگ مەغدید، ئەمینداری ئەنجوونەنی زانکۆ م. چیا جوهر عمر، سەرۆکی بەشی بەدەستهێنانی پاڵپشتی دارایی لە ڕاگرایەتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدان د. هێمن محمد صالح، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان د. پەخشان فەهمی فەرحۆ، بەڕێوەبەری ئەندازە و پرۆژەکان ئەندازیار بۆتان ئەنوەر و بەڕێوەبەری راگەیاندن م.ی. محمد کریم سیدگوڵ.
ئۆکسفام (Oxfam)
ئۆکسفام ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتییە کە ئامانجی سەرەکیی بریتییە لە بەرەنگاربوونەوەی هەژاری و نایەکسانی و پەرەپێدانی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی، ئابووری و ڕەگەزی. ئۆکسفام لە عێراق لەگەڵ ڕێکخراوە ناوخۆییەکان و کۆمەڵگاکان هاوبەشی دەکات بۆ پشتگیری لە ژنان و گەنجان، پەرەپێدانی دەرفەتە ئابوورییەکان، پاراستنی ژینگە و بەرەنگاربوونەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا. هەروەها، لە ڕێگەی پڕۆژە و هاوبەشییەکانییەوە، ئۆکسفام بەشداری لە دروستکردنی کۆمەڵگایەکی دادپەروەرتر، بەهێزتر و بەردەوامتر دەکات.









محمد کریم سیدگوڵ | بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
زانیار محمد محمد امین | هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم | گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا | وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر | وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش | فۆتۆگرافەر
کەریم قاسم صالح | فۆتۆگرافەر
سامان فاتح | ئەندازیاری دەنگ