کۆیە | ڕاگەیاندنی زانکۆ

لە درێژەی بەدواداچوونە مەیدانییە بەردەوامەکانی بۆ چاودێریکردنی ڕەوتی جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزاری، ژینگەیی و بیناسازییەکان سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق سەردانی پرۆژەکانی دروستکردنی پۆند و دەروازەی فاکەڵتیی پەروەردە کرد.

ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق، بە یاوەریی؛ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و لێپرسراو و ئەندازیارانی بەشی ئەندازە و پرۆژەکان و لێپرسراوی بەشی باخچەکانی زانکۆ، سەردانی بەشێک لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی نێو کەمپەسی زانکۆی کرد و لە نزیکەوە ئاستی پێشکەوتنی کارەکانی بەسەر کردەوە.

لە سەرەتای بەسەرکردنەوەکەدا، سەرۆکی زانکۆ سەردانی فاکەڵتیی پەروەردەی کرد و لە نزیکەوە کارەکانی دروستکردن و ڕێکخستنی دەروازە و باخچەی فاکەڵتییەکەی بینی و لەلایەن ئەندازیارانی سەرپەرشتیارەوە ڕاپۆرتێکی تێروتەسەل لەبارەی قۆناغەکانی کارکردن و ڕێژەی تەواوبوونی پڕۆژەکە پێشکەش کرا. 

پ.د. محمد حسیب صدیق، جەختی لەسەر جێبەجێکردنی کارەکان بەپێی پێوەرەکانی کوالێتی و ستانداردە پەسەندکراوەکان کردەوە. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە ئامانج لەم هەوڵانە، ڕەخساندنی کەشێکی ئارام و ژینگەیەکی جوان و گونجاوە بۆ خوێندکاران، لەگەڵ بەرزکردنەوەی ئاستی دیمەن و سیمای گشتیی فاکەڵتییەکە.

دواتر، سەرۆکی زانکۆی کۆیە سەردانی پڕۆژەی "دروستکردنی پۆندی ئاوی زانکۆ"ی کرد، کە لە چوارچێوەی کۆڵەگەی زانکۆی سەواز و ڕێکاری چوارەمی دەستپێشخەریی زانکۆی سەوز لە پلانی ستارتیژیی زانکۆی کۆیە ٢٠٢٣-٢٠٢٧ و بە پاڵپشتیی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو جێبەجێ دەکرێت. ناوبراو لەگەڵ تیمی ئەندازیاران و سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکە، وردەکاریی شێوازی جێبەجێکردنی پڕۆژەکەیان تاوتوێ کرد. 

پ.د. محمد حسیب صدیق، گرنگیی ئەم پۆندەی لە ڕووی بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو، ئاودێریی ڕووبەرە سەوزاییەکان و پاراستنی هاوسەنگیی ژینگەیی لەناو کەمپەسدا، بە پێویست و ستراتیژی وەسف کرد.

لەکۆتاییی بەسەرکردنەوەکەدا، سەرۆکی زانکۆی کۆیە دەستخۆشی لە تیمە ئەندازیار و جێبەجێکارەکان کرد و داوای لێ کردن پابەندی بەرزترین پێوەرەکانی کوالێتی بن و پڕۆژەکان لە وادەی دیاریکراودا تەواو بکەن، بەجۆرێک کە لەگەڵ گەشەی هاوچەرخی زانکۆ و دابینکردنی ژینگەیەکی ئەکادیمیی شایستە بگونجێت.

شایەنی باسە، زانکۆی کۆیە لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژیی (٢٠٢٣-٢٠٢٧) و لەپێناو جێبەجێکردنی دەسپێشخەریی "زانکۆی سەوز" کە لەلایەن جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانییەوە ڕاگەیەندرا، کارەکانی بۆ نۆژەنکردنەوە، زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی و پشتبەستن بە وزەی خاوێن چڕ کردووەتەوە. بەم هەنگاوانەش زانکۆ پابەندبوونی خۆی دووپات دەکاتەوە کە هاوتەریب لەگەڵ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی، بەردەوام بێت لە دابینکردنی ژینگەیەکی زانکۆیی تەندروست کە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان پێشەنگ بێت.

Koya University President Inspects Campus Pond Project and Faculty of Education PortalKoya University President Inspects Campus Pond Project and Faculty of Education PortalKoya University President Inspects Campus Pond Project and Faculty of Education PortalKoya University President Inspects Campus Pond Project and Faculty of Education PortalKoya University President Inspects Campus Pond Project and Faculty of Education PortalKoya University President Inspects Campus Pond Project and Faculty of Education PortalKoya University President Inspects Campus Pond Project and Faculty of Education PortalKoya University President Inspects Campus Pond Project and Faculty of Education PortalKoya University President Inspects Campus Pond Project and Faculty of Education PortalKoya University President Inspects Campus Pond Project and Faculty of Education PortalKoya University President Inspects Campus Pond Project and Faculty of Education PortalKoya University President Inspects Campus Pond Project and Faculty of Education PortalKoya University President Inspects Campus Pond Project and Faculty of Education PortalKoya University President Inspects Campus Pond Project and Faculty of Education PortalKoya University President Inspects Campus Pond Project and Faculty of Education PortalKoya University President Inspects Campus Pond Project and Faculty of Education PortalKoya University President Inspects Campus Pond Project and Faculty of Education PortalKoya University President Inspects Campus Pond Project and Faculty of Education Portal

News Date
Image
Koya University President Inspects Campus Pond Project and Faculty of Education Portal
Description / Summary
نووسین و هەواڵ و بڵاوکردنەوە | محمد کریم سیدگوڵ
فۆتۆ | دڵشاد جمیل کاکەڕەش