فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی  و فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی پێرۆجیای وڵاتی ئیتالیا وۆرکشۆپێکی نێونەتەوەییان بە ناونیشانی " سوودە تەندروستییەکانی ڕاهێنان و چالاکیی جەستەیی" بەڕێوەبرد.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢٣، بە ئامادەبوونی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق، بەڕێز کۆنسوڵی گشتیی وڵاتی ئیتاڵیا لە هەولێر میکێلێ کامێرۆتا (سەردانی کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا بۆ زانکۆی کۆیە)، بەڕێزان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د ڕۆستەم سەلام عەزیز، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی پ.ی.د حەیدەر لەشکری، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د قارەمان نادر، ڕاگری فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی د. دەوەن حەوێزی و  ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش پ.ی.د نەبەز عەبدوڵا و ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ فاکەڵتییەکانی پزیشکی گشتیی و پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی پێرۆجیای وڵاتی ئیتالیا وۆرکشۆپێکی نێودەوڵەتییان بەناونیشانی " سوودە تەندروستییەکانی ڕاهێنان و چالاکیی جەستەیی" لە هۆڵی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە بەڕێوەبرد.

ئامانجی ئەم وۆرکشۆپە بەخشین و پێدانی زانیاریی تەندروستی تایبەت و پەیوەندیدار بە بوارەکانی هاندانی خەڵکی بۆ ئەنجامدانی چالاکیی وەرزشی، گۆڕینی شێوازی ژیانی باو بۆ شێوازێکی تەندروست، ناساندنی"Sarcopenia" واتە کەمبوونەوەی ماسوولکە شانەکان وەک بەشێک لە پڕۆسەی پیربوون و ئاشناکردنی بەشداربوون لەگەڵ کاتژمێری بایۆلۆژی و پێدانی زانیاری سەبارەت بە ماندووبوونی دوای تووشبوون بە نەخۆشییەکان.

سەرەتای وۆرکشۆپەکە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد و دواتر وتەی بەخێرهاتن و کردنەوەی وۆرکشۆپ لەلایەن ڕاگری فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی زانکۆی کۆیە بەڕێز د. دەوەن حەوێزی پێشکەش کرا.

وۆرکشۆپەکە لە دوو پانێلی جیاواز پێکهاتبوو و بەڕێوەبەری پانێڵی یەکەم بەڕێز د. بنار جلال بوو کە تێیدا ئەم بابەتانەی خوارەوە پێشکەش کران:

" Back pain and Covid19 " بابەتێک بوو سەبارەت بە ئازاری پشت واتە پشت ئێشە و کۆڤید ١٩ لەلایەن بەڕێز د. گەشین عبدالواحید لە زانکۆی کۆیە پێشکەش کرا.

" Covid 19: Muscular and general fatigue after the infection " بابەتێک بوو سەبارەت بە کۆڤید ١٩ و کاریگەری لەسەر ماندووبوونی ماسوولکەیی و گشتی لەلایەن بەڕێز  پاولا ڤیرجینیا جیلیۆتی لە زانکۆی پێرۆجیای وڵاتی ئیتالیا پێشکەش کرا.

"Lifestyle and Sport" بابەتێک بوو سەبارەت بە شێوازی ژیان و وەرزش لەلایەن بەڕێز م.ی. صابر محمد  لە زانکۆی کۆیە پێشکەش کرا.

پانێلی دووەم بە چەند بابەتێکی جیاواز دەستی پێکرد و بەڕێز م، توانا شاکر بەڕێوەبەری پانێل بوو و ئەم بابەتانەی خوارەوەی تێدا پێشکەش کران:

"Introduction to Sarcopenia" بابەتێک بوو سەبارەت بە سارکۆپێنیا واتە دیاردەی کەمبوونەوەی ماسوولکە شانەکان لەگەڵ بە تەمەن داچوون لەلایەن بەڕێز د. بەهادین قادر پێشکەش کرا.

"Changes induced by physical exercise and sport on the human body" بابەتێک بوو سەبارەت بەو گۆڕانکارییانەی چالاکی جەستەیی و وەرزشی لە جەستەدا دروستی دەکەن لەلایەن بەڕێز د. فرانچێسکۆ کۆسێیا لە زانکۆی پێرۆجیای وڵاتی ئیتالیا پێشکەش کرا.

" Biological Clock and vital rhythm of the athlete"بابەتێک بوو سەبارەت بە کاتژمێری بایۆلۆژی و جووڵەی سەرەکیی یاریزان لەلایەن بەڕێز د. زەینەب عبدعلی پێشکەش کرا.  

لە کۆتایی پانێلەکاندا بوار بۆ پرسیار و وەڵامی بەشداربووان ڕەخسێندرا و ئەمەش لە دەوڵەمەندترکردنی باس و بابەتەکانی وۆرکشۆپەکە شوێندانەر بوو و بەشێکی تری وۆرکشۆپەکە تایبەت بوو بە بەخشینی بڕوانامە و خەڵاتی ڕێزلێنان بە پێشکەشکارانی بابەت و پانێلەکان.

جێگەی باسە بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییەکانی زانکۆی کۆیە، ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە ئامادەکارییەکان بۆ ئەم وۆرکشۆپە نێودەوڵەتییە.

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

News Date
Image
KOU