بەشی پەروەردەی ئایینی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بە ناونیشانی "دڵەڕاکێ وپەیوەندی بە داهێنان لای خۆێندکاران لە روانگەی ئاین ئێسلام و زانستی دەروونزانی" لە هۆڵی م.تاهیر بکر بەڕێوەبرد.
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٤ی شوباتی ٢٠٢٣، بەشی پەروەردەی ئایینی لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بە ناونیشانی"القلق و علاقتە بدافع الانجاز لدی طلاب الجامعة من المنظورین الدینی و النفسی" سەبارەت بە کاریگەرییەکانی دڵەڕاوکێ لەسەر خوێندکاران لە تێڕوانینی ئایینی و دەروونییەوە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستا و خوێندکاران لە هۆڵی م.تاهیر بکر بەڕێوەبرد.
وۆرکشۆپەکە لە دوو پانێلی جیاوازدا بەڕێوەچوو کە پانێلەکان دیاردەی دڵەڕاوکێیان لە هەر دوو تێڕوانینی ئایینی و دەروونییەوە خستەبەرباس و گفتوگۆ.
پانێلی یەکەم لە سێ تەوەرە پێکهاتبوو ود. عوسمان علی عوسمان بەڕێوەبەری پانێڵەکە بوو:
١- توێژینەوەی " دڵەڕاوکێی مردن و کاریگەری لەسەر سەرکەوتنی پاڵنەری داهێنان لەلای خوێندکارانی زانکۆ" لەلایەن توێژەر پ.د بەدرخان مصطفی پێشکەش کرا.
٢- توێژینەوەی "کاریگەری دڵەڕاوکێ لەسەر خاوی خوێندکار لە پڕۆسەی خوێندن" لەلایەن توێژەر د.ڕێبوار تاهیر پێشکەش کرا.
٣- تویژینەوەی "کاریگەری دڵەڕاوکێ لەسەر پرسی تاقیکردنەوەی خوێندکارانی زانکۆ" لەلایەن توێژەر د.عومەر سعید پێشکەش کرا.
پانێلی دووەم بەهەمانشێوەی پانێلی یەکەم سێ تەوەری لەخۆدەگرت ود. ئارەزوو نورەددین ڕەشید بەڕێوەبەری پانێڵەکە بوو:
١- توێژینەوەی "دڵەڕاوکێ لە فەرموودەکانی پێغەمبەر (د.خ) شیکار و ئاڕاستە" لەلایەن توێژەر پ.د هاشم اسماعیل پێشکەش کرا.
٢- توێژینەوەی "سوودوەرگرتن لە دڵەڕاوکێ وەک پاڵنەرێکی داهێنان لای خوێندکار لە دیدی ئیسلامەوە" لەلایەن تویژەر د.عوسمان خدر پێشکەش کرا.
٣- توێژینەوەی "دڵەڕاوکێ لە قۆناغی گواستنەوەی خوێندکار لە پۆلی ١٢ بۆ زانکۆ" لەلایەن م.ی هەوار سەمەد پێشکەش کرا.
لە کۆتایی وۆرکشۆپەکەدا، دەرگا بۆ ووەرگرتنی پرسیار و سەرنج و تێبینییەکانی ئامادەبووان کرایەوە کە لە ئاکامیدا کۆمەڵە پرسێکی گرنگ وروژێندران کە دەوڵەمەندی باباتەکە و سووبەخێن بە ئامادەبووانی لێکەوتەوە.