ڕۆژی ٢١ی شوباتی ٢٠٢٣ دووەم و کۆتا ڕۆژی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی "کەلەپوور لە مەترسیدایە – Heritage in Danger) کە لە زانکۆی کۆیە بە هەماهەنگی لەگەڵ تۆڕی ئەورووپی بۆ مێژووی تەلارسازی EAHN و بە پاڵپشتیی دارایی پرۆژەی بەردەوامی دۆکیمێنتکردنی مۆنۆمێنتەکانی میزۆپۆتامیا لە زانکۆی کۆلۆمبیا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجامدەدرێت، بە ئامدەبوونی بەڕێز ڕاوێژکاری جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری هونەری کاک نەجات عەبدوڵڵا، بەڕێوەچوو.

پرۆگرامی رۆژی دووەمی کۆنفرانسەکە بە پێشکەش کردنی بابەتی قسەکەری سەرەکی بەڕێز د. عەبدوڵڵا خورشید دەستیپێکرد.

دواتر پانیلە هاوتەریپەکان لە هەردوو هۆڵی  PH.1و 2PH. بە پێشکەشکردنی هەشت بابەت بڕێوەچوو.

هەر لە میانی کۆنفرانسەکە بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ. ی. د. محمد حسیب صدیق بە هاوەڵێ بەڕێز ڕاوێژکاری جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری هونەری کاک نەجات عەبدوڵڵا گەشتێکیان بەناو پێشانگاکان کرد و لە نزیکەوە لە بابەتە پێشکەشکراوەکانیان بینی.

دوای پشووی نیوەڕۆ، هەشت توێژینەوەی دیکە لە ڕێگەی دوو پانێلی هاتەریپەوە بەڕێوەچوو.

لە کۆتایی کۆنفرانسەکە بەڕێز قسەکەری سەرەکی پانایۆتیس تۆرنیکۆتیس راسپارەدەکانی کۆنفرانسەکەی خوێندەوە.

دواتر قەڵغان و بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرایە توێژەران و دامەزراوە هاوبەشەکانی کۆنفرانسەکە.

تۆڕی ئەورووپی بۆ مێژووی تەلارسازی EAHN، لە ساڵی ٢٠٠٥ دامەزراوە. تۆڕەکە، باڵپشتیی توێژینەوە و فێربوون دەکات لە رێگەی رەخساندنی پلاتفۆرمێکی گشتی بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری دەربارەی مێژووی تەلارسازی.

ناوەندی  تۆڕی ئەورووپی بۆ مێژووی تەلارسازی EAHN لە ئەورووپایە و دەرگاکانی بۆ مێژوونووسانی تەلارسازی و زانایان لە بوارە پەیوەندیدارەکان لە هەموو وڵاتەکاندا کراوەیە.

EAHN، لە سەرانسەری جیهان ئەنمدامی هەیە کە لە چەندین بوار و پسپۆری جیاوازدا کاردەکەن. ئامانجی سەرەکیی EAHN، پتەوکردنی هەماهەنگی و هاوبەشی نێودەوڵەتییە.

تۆڕی ئەورووپی بۆ مێژووی تەلارسازی EAHN، لە ساڵی ٢٠١٠وە دوو ساڵ جارێک کۆنفرانسێکی گەورەی نێودەوڵەتی ئەنجامدەدات. ئەم کۆنفرانسانەی کە دوو ساڵ جارێک ئەنجامدەدرێت ئەوە سەلماند کە رۆڵێکی گەورەی هەبووە لە یەکخستن و پتەوکردنی توێژینەوەکانی مێژووی تەلارسازیی ئەورووپا و دەرەوەی ئەورووپا.

جگە لەو کۆنفرانسەی کە دوو ساڵ جارێک بەڕیوەدەچیت، EAHN لە سەرنسەری جیهان هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوە ئەکادیمی و زانستییەکان بۆ رێکخستنی کۆنفرانس و کۆربەندی زیاتر بابەتییانە دەکات.

دۆکیومێنتکردنی مۆنیمێنتەکانی میزۆپۆتامیا لێكۆڵینەوەیەكی تۆپۆگرافی سەرجەم مۆنیۆمێنت و شوێنەوارە دێرینەكانی كوردستانی عێراق (باشووری ڕۆژئاوای توركیا) تا باشوورى عێراق پێشكەش دەكات. پڕۆژەیەك لە كاردا، ئەم لێكۆڵنەوەیە هەر لە سەرەتای مێژووەوە تا مێژووی هاوچەرخ لە خۆی دەگرێتەوە. بەردە هەڵكۆڵراوەكانی سەر شاخەكان كە دەگەڕێنەوە بۆ كاتی میزۆپۆتامیا، و پەرستگە و كڵێسە مەسیحیە كۆنەكان، و سەردەمی سەرەتایی ئیسلام، و سەردەمی عوسمانیەكان و سەدەی بیستەم لە خۆ دەگرێت. لە ڕێگەی داتا بەیسی وێنەکان دەتوانن بینەری دەوڵەمەندی و قوڵی مێژووی دێرینی ناوچەی میزۆپۆتامیا بن. بیرۆكە و بەڕێوەبردنی پرۆفیسۆر زەینەب بەحرانیە، و بناغەی لێكۆڵینەوەكە لە پڕۆژەیەكی بەردەوام پێکدێت بۆ نرخاندنی دۆخی مانەوەی مۆنیۆمێنتەكان، و دیاریكردنی شۆێنەكەیان، و تۆماركردنیان بە شێوازێكی دیجیتالی بۆ ئەوەى تۆماركراو بمێننەوە و کاری لێكۆڵینەوەكانی داهاتو لە ناوچەكەدا ئاسانبکرێت. ئەم پڕۆژەیە لە ساڵی 2010ەوە دەستیپێكردوە و لە لایەن سندوقی داهێنانی جیهانی سەرۆکی زانکۆی کۆلۆمبیا پشتگیری کراوە، لەگەڵ یارمەتی زیاتر لەلایەن دامەزراوەی کێست و دامەزراوەی کارنەجی.

لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ رەزامەندی لەسەر بەرێوەچوونی کۆنفرانسی (کەلەپوور لە مەترسیدایە) بەسەرپەرشتی تۆڕی ئەورووپی بۆ مێژووی تەلارسازی EAHN لە زانکۆی کۆیە درا. لە ٢٠ی شوباتی ساڵی ٢٠٢٢، ماڵپەڕی تایبەتی کۆنفرانسەکە درووستکرا و و دەرگای خۆتۆمارکردن و ناردنی پووختەی توێژینەوەکان لەلایەن توێژەرانەوە کرایەوە. دوای پەسەندکردنی ٢٤ توێژینەوەکە و تەواوکردنی سەرجەم ئامادەکارییەکان کۆنفرانسەکە لە ٢٠-٢١ی شوباتی ٢٠٢٣ بەڕێووەدەچێت.

 

 

دووەم و کۆتا ڕۆژی کۆنفرانسی نێودوڵەتیی (کەلەپوور لە مەترسیدایە) بەڕێوەچوو

دووەم و کۆتا ڕۆژی کۆنفرانسی نێودوڵەتیی (کەلەپوور لە مەترسیدایە) بەڕێوەچوو

دووەم و کۆتا ڕۆژی کۆنفرانسی نێودوڵەتیی (کەلەپوور لە مەترسیدایە) بەڕێوەچوو

دووەم و کۆتا ڕۆژی کۆنفرانسی نێودوڵەتیی (کەلەپوور لە مەترسیدایە) بەڕێوەچوو

دووەم و کۆتا ڕۆژی کۆنفرانسی نێودوڵەتیی (کەلەپوور لە مەترسیدایە) بەڕێوەچوو

دووەم و کۆتا ڕۆژی کۆنفرانسی نێودوڵەتیی (کەلەپوور لە مەترسیدایە) بەڕێوەچوو

دووەم و کۆتا ڕۆژی کۆنفرانسی نێودوڵەتیی (کەلەپوور لە مەترسیدایە) بەڕێوەچوو

News Date
Image
دووەم و کۆتا ڕۆژی کۆنفرانسی نێودوڵەتیی (کەلەپوور لە مەترسیدایە) بەڕێوەچوو