خوێندکارانی قۆناغەکانی دووەم و چوارەمی بەشی پەروەردە و دەروونزانی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆ کۆیە ڕۆژی سێشەممە ٢١ی شوباتی ٢٠٢٣ بە سەرپەرشتی مامۆستا بەهات عەبدالرزاق و مامۆستا عباس شەریف، سەردانێکی زانستییان بۆ شاری سلێمانی ئەنجامدا.

لە میانی سەردانەکەدا خوێندکاران سەردانی بەشی پەروەردەی تایبەتی زانکۆی سلێمانی و قوتابخانەی لیدەرسی بنەڕەتییان کرد.

بەشی پەروەردە و دەروونزانی یەکێکە لە بەشە زانستییەکانی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە کە لە ساڵی خوێندنی ٢٠١٦-٢٠١٧ و بەهۆی پێویستی کۆمەڵگا بۆ ئەم بەشە بەتایبەت کۆمەڵگای کوردی، بە فەرمانی زانکۆیی ژمارە (٧ / ٢ / ٢٢٢٦) لە رێککەوتی ١٩ / ٦ / ٢٠١٦دامەزراوە.

ئەم بەشە دوای ڕاوێژ لەگەڵ پیشەییەکانی پەیوەندیدار لەبەرچاو گیراوە. سەرجەم خوێندکارانی دەرچووی ئامادەیی لە هەردوو بەشی زانست و وێژەیی لە نێر و مێ وەرگیراون.

دیدگای بەشی پەروەردە و دەروونزانی:

ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە کۆمەڵایەتییەکان لە بواری پەروەردە و دەروونزانیدا.

ئەرک بەشی پەروەردە و دەروونزانی:

بیرکردنەوەیەکی ڕەخنەگرانە، فێربوون بە ئەنجامدانی، بەدەستهێنانی لێهاتوویی پیشەیی.

بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی بەشی پەروەردە و دەروونزانی:

https://fedu.koyauniversity.org/departments/deps

خوێندکارانی بەشی پەروەردە و دەروونزانی فاکەڵتیی پەروەردە سەردانێکی زانستییان ئەنجامدا

News Date
Image