زانکۆی کۆیە میواندارێتی کۆبوونەوەیەکی کارگێڕیی لە نێوان حەوت زانکۆی کرد

بە ئامادەبوونی یاردەدەرانی سەرۆک زانکۆکانی کۆیە، سۆران، هەڵەبجە، چەرمۆ، راپەرین و زاخۆ بۆ کاروباری کارگێڕێ و دارایی کۆبوونەوەیەک کارگێڕی سەبارەت بە پرسی پەیکەری کارگێڕیی زانکۆکان بەڕێوەچوو.

لە میانی کۆبوونەوەکە کە لە ژووری ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە و بە ئامادەبوونی بەڕێزان یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د. ڕۆستەم سەلام عزیز، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سۆران بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ. ی. د. شێرزاد سەعید سدیق، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی زاخۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د. دیار عبدالکریم سعید، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د.احمد محمود احمد،  یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د. سیروان حامد احمد، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی چەرمووبۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ. ی. د. ئەیوب خەسرۆ نادر و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی گەرمیان بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.د.عزالدین جمعە دەرویش بەڕێوەچوو، تاوتوێی رێکارەکانی یەکخستنی پەیکەری گارگێڕیی زانکۆکان و چەند پرسێکی گرنگی کارگێڕی و دارایی ئەو زانکۆیانە کرا.

جێگەی باسە لە رێککەوتی ٦ی شوباتی ٢٠٢٣ بە سەرپەرشتی بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی د. ئارام محمد قادر و بەڕێزان سەرۆکانی ئەو حەوت زانکۆیە لە زانکۆی کۆیە ڕێوڕەسمێک بۆ واژووکردنی یادداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان ئەو حەوت زانکۆیە بەڕێوەچوو.

- یادداشتنامەکە چی لە خۆ دەگرێت؟

یادداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان زانکۆکانی کۆیە، سۆران، گەرميان، زاخۆ، هەڵەبجە، ڕاپەڕين و چەرموو لە پێنج بەندی سەرەکی پێک دێت کە تێیدا ئامانج، جێبەجێکردن، ماوەی یادداشتنامەکە و هەندێک بەندی دیکە لەخۆدەگرێت.

ئامانجە سەرەکییەکانی یادداشتنامەکە بریتین لە:

  1. ئەنجامدانی کار و چالاکیی زانستیی هاوبەش، وەک (کۆنفرانس، دیدار، خولی ڕاهێنان و ...  هتد.).
  2. دروستکردنی زەمینەی هاوکاریی پێویست بۆ کردنەوە و بەڕێوەبردنی خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا).
  3. ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستیی هاوبەش و سوودوەرگرتن لە تاقیگەکانی یەکتر.
  4. ئاڵوگۆڕی خوێندکار/ قوتابی و ستافی ئەکادیمی لە چوارچێوەی ئەو بەرنامانەی کە لە داهاتوودا لەسەری ڕێک دەکەون.
  5. ئەنجامدانی چالاکیی هونەری و کەلتووری و وەرزشیی هاوبەش.

بۆ خوێندنەوەی هەواڵی ڕێوڕەسمەکە:

https://koyauniversity.org/ku/node/554

News Date
Image
Koya University