خوێندکارانی بەشی ژمێریاری فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان سەردانێکی زانستییان ئەنجامدا
لە میانی هەوڵەکانی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە بۆ زیاتر ئاشناکردنی خوێندکاران بە بازاری کار و کەرتی تایبەت، ڕاگرایەتی فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان بەردەوامە لە رێکخستنی سەردانی زانستی بۆ خوێندکارانی قۆناغە جیاوازەکانی بەشەکانی فاکەڵتییەکە.
لەم چوارچێوەیەدا، ڕۆژی یەکشەممە رێککەوتی ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٣ خوێندکارانی بەشی ژمێریاری فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکان لە زانکۆی کۆیە سەردانێکی زانستییان بۆ شاری سلێمانی ئەنجامدا.