شاندێکی زانکۆی کۆیە سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی-یان کرد
شاندێکی زانکۆی کۆیە بە مەبەسەتی پێشکەش کردنی پیرۆزبایی دامەزراندنی، سەردانی "دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی"یان کرد.
شاندێکی زانکۆی کۆیە بە مەبەسەتی پێشکەش کردنی پیرۆزبایی دامەزراندنی، سەردانی "دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی"یان کرد.
هەڵبژاردەی تۆپی پێی زانکۆی کۆیە، لە پاڵەوانێتی تۆپی پێی بچووکراو (فوتساڵ)ی زانکۆکانی کوردستان کە بە میواندارێتی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت، پلەی دووەمی بەدەستهێنا.
لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی تۆپی پێی بچووکراو (فوتساڵ)ی زانکۆکانی کوردستان کە بە میواندارێتی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت، زانکۆی کۆیە رووبەڕووی زانکۆی هەڵبجە بوویەوە.
نیوەی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی یەک گۆڵ بۆ هەرلایەک کۆتایی هات.
لە سەرەتای نیوەی دووەمی یارییەکە زانکۆی کۆیە گۆڵی پێشەنگی تۆمار کرد و ئەنجامەکەی کرد بە ٢-١.
لە هۆڵی سیمیناری سەنتەری توێژینەوەی زانست و تەندروستی سیمینارێکی زانستی سەبارەت بە چۆنیەتی بەکارهێنانی ئامێری CBC بەڕێوەچوو.
سیمینارەکە بەشێوەی تیۆری و پڕاکتیکی لەلایەن کۆمپانیای ستار لاب Star Lab وە پێشکەشی مامۆستا و خوێندکارانی فاکەڵتیی زانست و تەندروستی کرا.
ڕۆژی سێ شەممە ٧ی ئاداری ٢٠٢٣، لە هۆڵی سیمیناری سەنتەری توێژینەوەی زانست و تەندروستی سێمینارێکی زانستی سەبارەت بە چۆنیەتی بەکارهێنانی ئامێری CBC Complete Blood Count بۆ مامۆستایان و خوێندکارانی فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشی ئەندازیاریی پرۆگرامسازی لە فاکەڵتیی ئەندازیاری زانکۆی کۆیە، سەردانێکی زانستییان بۆ شاری هەولێر ئەنجامدا.
ڕۆژی سێشەممە ٧ی ئاداری ٢٠٢٣، خوێندکارانی قۆناغی چوارەمی بەشی ئەندازیاریی پرۆگرامسازی لە فاکەڵتیی ئەندازیاری زانکۆی کۆیە، بە سەرپەرشتی د. سۆران صباح حسین و م. هەڤاڵ عبدالکریم احمد سەردانێکی زانستییان بۆ کۆمپانیای فاست لینک و سمارت گێت وای لەشاری هەولێر ئەنجامدا.
لە میانی سەردانەکەدا، ستافی کۆمپانیاکە پوختەیەکیان سەبارەت بە نوێترین تەکنەلۆجیای بەکارهاتوو لە بواری گەیاندن و ئێنتەرنێنت پێشکەشی خوێندکاران کرد.
گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا (عطاء طاهر عبدالله) لە بەشی زمانی عەرەبی فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی ئاداری ٢٠٢٣ لە هۆڵی مامۆستا تاهیر بەکر لە فاکەڵتیی پەروەردە بە ئامادەبوونی بەڕێز ڕاگری فاکەڵتی، پ.د. سەفین جلال نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا (عطاء طاهر عبدالله) بەناونیشانی " أشعار عبدالله البيتوشي (ت 1211ه) دراسة بلاغية (البيان و البديع)" تاوتوێ کرا.
گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا (سەردار سعد الله عثمان) لە بەشی فیزیای فاکەڵتیی زانست و تەندروستی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
ڕۆژی سێشەممە ٧ی ئاداری ٢٠٢٣ لە هۆڵی د. اکرم هاشم طە لە سەنتەری توێژینەوەی فاکەڵتیی زانست و تەندروستی نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا (سەردار سعد الله عثمان) بەناونیشانی "Measurement of Radon Concentration Levels in Powder Blood for Patients Suffer Cancer in Iraqi Kurdistan Region by using CR-39 NTDs)" تاوتوێ کرا.
گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا (ڕوناهی فریاد قادر) لە بەشی ئەندازیاریی پرۆگرامسازی لە فاکەڵتیی ئەندازیاری زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
ڕۆژی سێشەممە ٧ی ئاداری ٢٠٢٣ لە هۆڵی نەشمیل لە فاکەڵتیی ئەندازیاری نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا (ڕوناهی فریاد قادر) بەناونیشانی " Intergrating Wi-Fi-Rss and Mamnetometer Measurements to Improve Indoor Smartphone Positioning" تاوتوێ کرا.
خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشی بایۆلۆجی لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستی زانکۆی کۆیە سەردانێکی زانستییان بۆ چەمی رەزان ئەنجامدا.
ڕۆژی دووشەممە ٦ی ئاداری ٢٠٢٣، خوێندکارانی قۆناغی یەکەم و دووەمی بەشی بایۆلۆجی لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستی زانکۆی کۆیە زانکۆی کۆیە بەسەرپەرەشتیاری بەڕێزان پ.ی.د حکمت مصطفی مسیب ، پ.ی.د یاسین نوری محمود، م.ی مظفر کانبی عمر و م.ی ڕێناس گوشاد عبداللە لە بابەتی Plant Biology قۆناغی یەکەم و Entomology قۆناغی دووەم سەردانێکی زانسییان بۆ چەمی ڕەزان ئەنجامدا.
خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی بایۆلۆجی سەردانێکی زانستییان بۆ کارگەی ئاوی سلێمانی ئەنجامدا.
ڕۆژی دووشەممە ٦ی ئاداری ٢٠٢٣، خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بایۆلۆجی بەسەرپەرەشتیاری سەرۆکی بەشی بایۆلۆجی بەڕێز د. هیوا رمضان فتاح و بەڕێز پ.ی.د حنان طارق صبحی و بەڕێز م. هناء علی محمد لە بابەتی Practical Pollution سەردانێکی زانستییان بۆ کارگەی ئاوی سلێمانی ئەنجامدا.
لە بەشی فیزیای فاکەڵتیی زانست و تەندروستی زانکۆی کۆیە گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا (نیاز حەمەخان حمد) کە خوالێخۆشبوو د. اکرم هاشم طە سەرپەرشتی بوو بەڕێوەچوو.
ڕۆژی دووشەممە ٦ی ئاداری ٢٠٢٣ لە هۆڵی د. اکرم هاشم طە لە سەنتەری توێژینەوەی فاکەڵتیی زانست و تەندروستی نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا (نیاز حەمەخان حمد) بەناونیشانی:
"Comparative studies of the properties of indium doped cadmium sulfide (CdS:In) Thin Film on Different Substrates with Chemical Spray Pyrolysis Technique" تاوتوێ کرا.