بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە بەڕێز سەرۆکی زانکۆی بەسڕە کرد
بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق لە سەرۆکایەتی زانکۆ پێشوازی لە بەڕێز سەرۆکی زانکۆی بەسڕە، پ.د. سعد شاهين حمادي و شاندی یاوەری کرد.
نیوەڕۆی ڕۆژی ٢٣ی ئابی ٢٠٢٣ لە باڵەخانەی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە بەڕێز سەرۆکی زانکۆ، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ پێشوازییان لە بەڕێزان سەرۆکی زانکۆی بەسڕە پ.د. سعد شاهين حمادي، ڕاگری فاکەڵتیی پزیشکی پ.د. مرتضى محمد المسافر و بەڕێوەبەری بەدواداچوونی سەرۆکی زانکۆی بەسڕە د. سيف صلاح حسن کرد.