یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پێشوازی لە شاندێکی زانکۆی سۆران کرد
یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، پ.ی.د. یادگار عبد الله علی پێشوازی لە شاندێکی زانکۆی سۆران بە سەرۆکایەتی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سۆران بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د. شێرزاد سەعید کرد.
ڕۆژی دووشەممە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، پ.ی.د. یادگار عبد الله علی پێشوازی لە شاندێکی زانکۆی سۆران بە سەرۆکایەتی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سۆران بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د. شێرزاد سەعید و ژمارەیەک یاریدەدەری ڕاگر فاکەڵتی و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکانی زانکۆکە کرد.
پ.ی.د. یادگار عبد الله علی، لە میانی پێشوازیکردنەکەدا بەخێرهاتنی شاندی زانکۆی سۆران کرد و خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەیان دەربڕی و باسی لە گرنگیی ئەو جۆرە سەردان و کۆبوونەوانە لە چوارچێوەی یادداشتنامەی لێکتێگەیشتنی واژووکراوی نێوان هەردوو زانکۆ کرد.
لای خۆیەوە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سۆران بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د. شێرزاد سەعید خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەیان بۆ زانکۆی کۆیە کرد و باسی لەو گرفت و ئاڵنگارییانە کرد کە زانکۆکان ڕووبەڕووی بوونەتەوە.
دواتر کۆبوونەوەی نێوان هەردوو زانکۆ بە سەرۆکایەتی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی، پ.ی.د. یادگار عبد الله علی و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سۆران بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د. شێرزاد سەعید و ئامادەبوونی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کارگێڕی و داراییەکانی هەردوو زانکۆ لە هۆڵی ئەنجوومەنی زانکۆ دەستی پێکرد.
وێنە: دڵشاد کاکەڕەش جمیل