سێ مامۆستای فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی کۆیە بەشدارییان لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی کرد

ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی کۆیە پ.ی.د. نەبەز عبد الله و پ.د. امیرة محمد دهام لە زانکۆی میسان بەشدارییان لە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی کرد.

ڕۆژی ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی کۆیە پ.ی.د. نەبەز عبد الله، پ.د. امیرة محمد دهام و د. ئاری انور زبێر لە زانکۆی میسان بەشدرییان لە "یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد لە زانستەکانی پەروەردەی وەرزشیدا" کرد.

لە میانی ڕۆژی دووەمی کۆنفرانسەکەدا ڕاگری فاکەڵتیی  پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی کۆیە پ.ی.د. نەبەز عبد الله، سەرۆکایرت لیژنەی تاوتوێکردنی توێژنەوە پێشکەشکراوەکانی  پانێلی دووەم کە پێنج توێژنەوەی لە خۆگرتبوو کرد.

هاوکات، پ.د. امیرة محمد دهام، بە توێژینەوەیەکی زانستیی هاوبەش بەشداری لە کۆنفرانسەکە کرد و لە هەمانکاتدا ئەندامی لیژنەی تاوتوێکردنی توێژەنەوەکانی پانێلی یەکەمی ڕۆژی دووەمی کۆنفرانسەکە بوو.

فاکەڵتیی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی کۆیە، لەڕێگەی مامۆستایان و توێژەرانی پەیوەندی ئەکادیمی لەگەڵ زانکۆکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقدا هەیە و لە وۆرکشۆپ و کۆنفرانسەکاندا وەکو سەرۆک لیژنە و توێژینەوەی هاوبەش بەشداری دەکەن.

Koya University

Koya University

 

News Date
Image
Koya University
Description / Summary
هەواڵ: محمد کریم سیدگوڵ