مامۆستا "ئارام عثمان عزیز" لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە بە توێژینەوەیەکی هاوبەش بەشداربوو لە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی لە وڵاتی پورتوگال
مامۆستا "ئارام عثمان عزیز" مامۆستا لە بەشی ئەندازیاریی نەوت لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە بە توێژینەوەیەکی هاوبەش لەگەڵ چوار توێژەری تر بەشداربوو لە کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی " The 5th International Conference on Civil Engineering Fundamentals and Applications (ICCEFA 2024) " لە شاری لیسبۆنی پایتەختی وڵاتی پورتوگال.
ڕۆژانی ١٨بۆ ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی "The 5th International Conference on Civil Engineering Fundamentals and Applications (ICCEFA 2024) " لە شاری لیسبۆنی وڵاتی پورتوگال بەڕێوەچوو.
مامۆستا " ئارام عثمان عزیز " مامۆستا لە بەشی ئەندازیاریی نەوت لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە بە توێژینەوەیەکی هاوبەش لەگەڵ چوار توێژەری تر بەناونیشانی "Inhibition of Karstification Progressing In Soluble Rocks under Water Pressure Using Chemical grouts" بەشداری کۆنفڕانسەکە بوو.
بەشداری مامۆستایان و توێژەرانی زانکۆی کۆیە لە وۆرکشۆپ و کۆنفڕانسە نێودەوڵەتییەکان و بەڕێوەبردنی توێژینەوەی هاوبەشی کاریگەر و بەڕۆژ بەشێکە لە پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە و کۆڵەکەی سەرەکیی "توێژینەوە و داهێنان" کە کار لەسەر پەرەپێدانی توێژینەوەی کاریگەر و سەرکەوتووانە دەکات.