بەشی مێژووی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەڕێوەبرد

بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی "ڕەوشی مێژوونووسیی ئێستای کوردستان" بەڕێوەبرد.

ڕۆژی پێنجشەممە ١ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤ی کوردی بەرانبەر ٢٠ی شوباتی ٢٠٢٥ی زایینی، بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پ.د. هشیار زکی، ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردە پ.د. سەفین جەلال، یاریدەدەری ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردە بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د. ئالان صلاح سعدی، مامۆستایانی بەشی مێژوو، ژمارەیەک مامۆستای فاکەڵتییەکانی زانکۆ و خوێندکاران وۆرکشۆپی "ڕەوشی مێژوونووسیی ئێستای کوردستان" لەلایەن بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە و لە هۆڵی سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

سەرەتای وۆرکشۆپەکە بە سروودی نەتەوەییی "ئەی ڕەقیب" و وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.

وۆرکشۆپەکە لە پانێلێکیدا چەندین بابەت و پرسی پەیوەندیدار بە بوارەکانی مێژوونووسی و ئاڵنگارییەکانی بەردەم مێژوونووسان و پسپۆڕانی بواری مێژوو تێدا پێشکەش کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

بابەتی "نووسینەوەی مێژووی کۆنی کوردستان لە ئێستادا" لەلایەن پ.د کامران محمد جلال پێشکەش کرا.

بابەتی "ڕەوتی مێژوونووسین لەژێر کاریگەریی ئایدۆلۆژیا جیاوازەکاندا" لەلایەن پ.د مهدی عثمان حسین پێشکەش کرا.

بابەتی "کوردبوون و ناسیۆنالیزمی کوردی لە دیدی مێژوونووسان" لەلایەن پ.د هیوا حمید شریف پێشکەش کرا.

بابەتی "گرفتەکانی نووسینەوەی مێژووی سیاسی لە باشووری کوردستاندا" لەلایەن د. کێوان جبار عبداللە پێشکەش کرا.

بڕگەی پرسیار و تێبینیی ئامادەبووان ڕەوتی گفتوگۆکانی وۆرکشۆپەکەی دەوڵەمەنتر کرد و لە بڕگەی کۆتاییی وۆرکشۆپەکە بڕوانامەی بەشداریکردن بەسەر پێشکەشکارانی بابەتەکان دابەش کرا.

Green Koya University

Green Koya University

Green Koya University

Green Koya University

Green Koya University

Green Koya University

Green Koya University

Green Koya UniversityGreen Koya University

-----

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of ArkansasKOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UKThe University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UKCihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

News Date
Image
Koya University
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
عثمان کمال ابراهیم، گرافیک دیزاینەر
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ