وۆرکشۆپی "کاریگەریی ژن لەسەر ڕەوتی حوکمڕانی لەو مێژوودا" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

 بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی "کاریگەریی ژن لەسەر ڕەوتی حوکمڕانی لەو مێژوودا"  بەڕێوەبرد. 

ڕۆژی یەکشەممە ٧ی گوڵان(بانەمەڕ)ی ٢٧٢٥ی کوردی بەرانبەر ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٥ی زایینی، بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پ.د هشیار زکی و ڕاگری فاکەڵتیی پەروەردە  پ.د سەفین جلال، مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی کۆیە بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە وۆرکشۆپێکی بەناونیشانی "کاریگەریی ژن لەسەر ڕەوتی حوکمڕانی لەو مێژوودا" لە هۆڵی سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەبرد. 

وۆرکشۆپەکە لە پانێلێکی سەرەکی پێکهاتبوو و لەلایەن د.ئامانج سەلام حمدامین بەڕێوەبردرا و ئەم بابەتانەی تێدا پێشکەش کرا: 

بابەتی "ڕۆڵی سیاسیی ژن لە سەردەمی یەکەم و دووەمی عەبباسی(السیدة شغب) بە نموونە" لەلایەن د. هۆشمەند علی عزیز پێشکەش کرا.

بابەتی “ڕۆڵی شەجەرەدوور لەسەر حکومڕانی"   لەلایەن د. زەردەشت دڵشاد خضر پێشکەش کرا.

بابەتی " ڕۆڵی ژنانی کورد لە کاروباری حکومڕانیدا (عادیلە خانم) وەک نموونە "  لەلایەن پ.ی.د زانا طیفور  عبدالصمد پێشکەش کرا.

بابەتی “کاریگەریی ژنانی ئێران لەسەر ڕەوتی حوکمڕانی (قەرەعەین و زەینەب پاشا)  بە نموونە” لەلایەن م .ی کوێستان احمد خدر پێشکەش کرا. 

بڕگەی پرسیار و گفتوگۆی بەشداربووان لەگەڵ پێشکەشکارانی بابەتەکان وۆرکشۆپەکەی دەوڵەمەندتر کرد و لە کۆتاییی وۆرکشۆپەکەدا بڕوانامەی بەشداریکردن بەسەر بەڕێوەبەری  پانێل و  پێشکەشکارانی بابەتەکان دابەش کرا.

وۆرکشۆپی "کاریگەریی ژن لەسەر ڕەوتی حوکمڕانی لەو مێژوودا" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوووۆرکشۆپی "کاریگەریی ژن لەسەر ڕەوتی حوکمڕانی لەو مێژوودا" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

وۆرکشۆپی "کاریگەریی ژن لەسەر ڕەوتی حوکمڕانی لەو مێژوودا" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو Koya University

 Koya Universityوۆرکشۆپی "کاریگەریی ژن لەسەر ڕەوتی حوکمڕانی لەو مێژوودا" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

وۆرکشۆپی "کاریگەریی ژن لەسەر ڕەوتی حوکمڕانی لەو مێژوودا" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوووۆرکشۆپی "کاریگەریی ژن لەسەر ڕەوتی حوکمڕانی لەو مێژوودا" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

News Date
Image
وۆرکشۆپی "کاریگەریی ژن لەسەر ڕەوتی حوکمڕانی لەو مێژوودا" لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر وووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ