خولێکی هۆشیاری بۆ بەرەنگاریی دژی ماددەهۆشبەرەکان بۆ خانمانی پۆلیسی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی، سڵامەتی و ژینگەی زانکۆی کۆیە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی بەشەناوخۆییەکان و هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر خولێکی هۆشیاری بۆ بەرەنگاریی دژی ماددەهۆشبەرەکان بۆ خانمانی پۆلیسی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی کۆیە بەڕێوەبرد.
ڕۆژی دووشەممە ٨ی گوڵان(بانەمەڕ)ی ٢٧٢٥ی کوردی بەرانبەر ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٥ی زایینی، بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د ئەژین طاهر صابر، بەڕێوەبەری تەندروستی، سڵامەتی و ژینگەی زانکۆی کۆیە م.ی دنیا ابراهیم و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە م.ی محمد کریم سیدگوڵ و بەڕێوەبەری بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی کۆیە بەڕێز کریم احمد و خانمانی پۆلیسی بەشەناوخۆییەکان خولێکی هۆشیاری بۆ بەرەنگاریی دژی ماددەهۆشبەرەکان بەڕێوەچوو.
ئەم خولە بەشێک بوو لە کاری هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی، سڵامەتی و ژینگە و بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی کۆیە و هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر کە لەلایەن ڕاهێنەر و لێکۆڵەر ڕێکەوت محمد تەها پێشکەش کرا.
زانکۆی کۆیە پاڵپشت بە پلانی ستراتیژیی خۆی وکۆڵەکەی سەرەکیی "خزمەتکردنی کۆمەڵگە" کار دەکات بۆ پێگەیاندنی خوێندکاران و ستافێکی تەیار بە ڕوانگە و دونیابینییەکی خزمەتگوزار کە بتوانن لە بوار و بیاڤە جۆراوجۆرەکان خزمەت بە کۆمەڵگەی نێوخۆیی بکەن و بێگومان پەروەردە و پێگەیاندنی ستافێکی پۆلیسی کارامە و شارەزا کە ئەرکی ڕێکخستن و بەرێوەبردنی بەشەناوخۆییەکانیان لەسەرە لەو ڕاستایەدا کار و کردەوەیەکی گرینگ و بەرپرسیارانەی زانکۆیە بۆ ڕۆڵگێڕانێکی کاریگەرتر لە چارەسەرکردنی گرفت و ئاڵنگارییەکانی کۆمەڵگەی خۆوڵاتی و نێوخۆیی.

محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر وووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ