شاندێکی زانکۆی کۆیە بە سەرۆکایەتی بەڕێز پ.ی.د.محمد حسيب صديق سەردانێکی شەش ڕۆژە بۆ پارێزگاکانی بەغدا، نەجەف و بەسڕە ئەنجامدەدات.

لە میانی ڕۆژی یەکەمی سەردانەکەدا شاندی زانکۆی کۆیە سەردانی وەزارەتی داد-ی حکوومەتی فیدڕاڵیان کرد و لەلایەن بەڕێز وەزیری داد، د. خالید شوانی-وە پێشوازییان لێکرا.

لە دەستپێکی دیدارەکەدا بەڕێز وەزیری داد، د. خالید شوانی بەخێرهاتنی شاندی زانکۆی کۆیەی کرد و خۆشحاڵی خۆی بە هاتنیان دەربڕی و ئاماژەی بەوە کرد کە زانکۆی کۆیە دیاریی سەرۆک جەلال تاڵەبانییە و خزمەتکردنی لە ئەستۆی هەموولایەکە.

لای خۆیەوە بەڕیز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق ستایشی ڕۆڵی بەڕێز وەزیری داد-ی لە داکۆکی کردن لە پرسە نیشتمانی و چارەنووسازەکان بەرز نرخاند. 

بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، باسی لە بوارەکانی هەماهەنگی لە نێوان زانکۆی کۆیە و وەزارەتی داد کرد و دەستپێشخەریی ئەنجامدانی کۆنفرانسێکی هاوبەشی لە نێوان زانکۆی کۆیە و وەزارەتی دادی پێشکەشی بەڕێز وەزیری داد کرد.

هەر لە میانی دیدارەکەدا، بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە ئامادەیی زانکۆی کۆیەی بۆ ئەنجامدانی خۆلی ڕاهێنان بۆ دامەزراوەکانی وەزارەتی داد نیشاندا.

لە بەرامبەردا بەڕێز وەزیری داد، خۆشحاڵی خۆی بە دەستپێشخەرییەکەی بەڕێز سەرۆکی زانکۆ دەربرێ و ڕایگەیاند کە وەزارەتی داد دەتوانێت ببێت بە لایەنی سەرەکیی رێکخستنی ئەو کۆنفرانسە و بەڵێنی گرتنەبەری رێکاری پێویستی بۆ ئەنجامدانی دا.

هاوکات هەر لەمیانی سەردانەکەدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە ٢٠٢٣-٢٠٢٧ و قەڵغانی زانکۆی پێشکەشی بەڕێز وەزیری داد کرد.

جێگەی باسە شاندەکەی زانکۆی کۆیە پێکهاتووە لە هەریەک لە بەڕێزان ڕاگری فاکەڵتیی ئەندازیاری پ.ی.د. ئەژین طاهر صابر، ڕاگەری فاکەڵتیی پزیشکی د. دەوەن جەمال حەوێزی، بەڕێوەبەری گشتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدان پ.ی.د. گەلاوێژ بەکر باپیر. د. احمد مازن و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن م.ی. محمد کریم سیدگوڵ.

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

 

 

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

 

News Date
Image
Koya University
Subtitle
زانکۆی کۆیە و وەزارەتی داد