توێژینەوەیەکی دوو توێژەری زانکۆی کۆیە پلەی دووەمی لەسەر ئاستی ٤٢ هەزار توێژینەوەی نێودەوڵەتی بەدەستهێنا
توێژینەوەیەکی هاوبەشی دوو توێژەری زانکۆی کۆیە لەگەڵ توێژەرانی هەردوو زانکۆی ئۆکسفۆرو باکینگهامی بەریتانی وزانکۆی سیڤیلیای ئیسپانی پلەی دووەمی لەسەر ئاستی ٤٢ توێژینەوە بەدەستهێنا.
ڕۆژی شەممە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤ لە میانی حەوتەمین سیمپۆزیەمی پەیپەرە نایابەکان کە لەلایەن ڕێکخراوی کەیساین و بەهاوبەشی لەگەڵ زانکۆی سەڵاحەددین و زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، توێژینەوەیەکی هەردوو توێژەری زانکۆی کۆیە د. ئاراس تۆفیق اسعد و م. دەشتی احمد بە باشترین دووەم توێژینەوە لەسەرئاستی ٤٢ هەزار توێژینەوەی نێودەوڵەتی دەستنیشانکرا.
توێژینەوە هاوبەشەکەی د. ئاراس تۆفیق اسعد و م. دەشتی احمد بە بەناونیشانی "A Survey of Vectorization Methods in Topological Data Analysis"ـە و لە گۆڤاری "IEEE Transactions on Pattern Analysis and Machine Intelligence" کە گۆڤارێکی نێودەوڵەتیی بەناوبانگی بواری زانستی کۆمپیوتەر و بیرکارییە لەسەر ئاستی جیهان و خاوەنی ئیمپاکت فاکتەری سەروو ٢٠ـه بڵاوکراوەتەوە.
جێگەی باسە هەردوو توێژەر وەکو (Research fellow) لە ڕاگرایەتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدانی زانکۆی کۆیە کاردەکەن.
زانکۆی کۆیە، لە چوارچێوەی کۆڵەگەی "توێژینەوە و داهێنانی" پلانی ستراتیژیی ٢٠٢٣-٢٠٢٧ی خۆیدا، گرنگییەکی تایبەت بە پەرەدان بە توێژینەوەی زانستی لە تاوای بوارەکاندا و هەرلەو میانەدا تەواوی سەنتەرەکانی توێژینەوەی زانکۆی لە ژێر چەتری ڕاگرایەتیی سەنتەرەکانی توێژینەوە و پەرەپێدان کۆکردەوە.
لینکی توێژینەوەکە: