هەزار و پێنج خوێندکار لە خولی نۆزدەهەمینی زانکۆی کۆیە دەرچوون کە لەو ڕێژەیە پشکی زۆرینە بەر خوێندکارانی کچ کەوتووە
ئاهەنگی خولی نۆزدەهەمینی دەرچووانی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو، ئەمساڵ لەکۆی هەزار و پێنج خوێندکاری دەرچوو لەسەر ئاستی شەش فاکەڵتی و ٢٨ بەشی زانکۆی کۆیە ٥٢٨ خوێندکار لە ڕەگەزی مێ و ٤٧٧ خوێندکار لە ڕەگەزی نێر بوون.
ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ی کوردی بەرانبەر ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ی زایینی، بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق و نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان د. محمد حسێن کەلاری و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆی کۆیە و بەرپرسان و کەسایەتییە حکوومی،حیزبی و کارگێڕییەکانی شاری کۆیە، خوێندکاران و خانەوادە و کەسوکاریان ئاهەنگی خولی نۆزدەهەمینی دەرچووانی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
دەرچووانی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ی زانکۆی کۆیە ژمارەیان ١٠٠٥ خوێندکار بوو لەسەر ئاستی شەش فاکەڵتیی زانکۆی کۆیە و لەو ژمارەیە ٥٢٨ خوێندکاریان لە ڕەگەزی مێ بوون و ٤٧٧ خوێندکار لە ڕەگەزی نێر واتە ڕێژەی ٪٥٢ دەرچووی کچ و ڕێژەی ٪٤٧ دەرچووی کوڕ لەم ساڵدا قۆناغی زانکۆیان سەرکەوتووانە تێپەڕ کردووە.
زانکۆی کۆیە وەک زانکۆیەک کە خاوەنی پلانێکی ستراتیژیی گشتگیر و هەمەلایەنە کۆڵەکەیەکی تایبەتکردووە بە "سەرکەوتنی خوێندکار" کۆڵەکەیەک کە کار دەکات بۆ برەودان بە تواناییە ئاکادیمی و پیشەییەکانی خوێندکاران و ئامادەکردنیان بۆ وەڵامدانەوەی پێویستییەکانی کۆمەڵگە لە بوارە جۆراوجۆرەکان هاوکات ڕێژەی بەرزی دەرچووانی ڕەگەزی مێ دەرخەری هەنگاوی کردەییی زانکۆی کۆیە لەڕاستای ئامانجەکانی گەشەی بەردەوامیی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و یەک لەوان یەکسانی ڕەگەزی و ڕەخساندنی هەل و دەرفەتی یەکسان بۆ پێشکەوتن بەبێ هیج جۆرە هەڵاواردنێک.
-----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن، هەواڵسازی کوردی: محمد کریم سەیدگوڵ.
وەرگێڕی زمانی عەرەبی و هەڵەبڕی زمانی ئینگلیزی: عبداللە عثمان علی.
هەواڵسازی کوردی: زانیار محمد محمد امین.
گرافیک دیزاینەر، وەرگێڕی زمانی ئینگلیزی: هێمن ابوبکر ابراهیم.
وێنەگر: دڵشاد جمیل کاکەڕەش.
ئەندازیاری دەنگ: سامان فاتح.