ئاڵوگۆڕ لە پۆستی سەرۆکی لێژنەی ناوەندیی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی لە زانکۆی کۆیە کرا

 لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا ئاڵوگۆڕ لە پۆستی سەرۆکی لیژنەی ناوەندیی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی زانکۆی کۆیە کرا.

ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی بەفرانباری ٢٧٢٤ی کوردی بەرانبەر ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ی زایینی، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق، پێشوازی لە سەرۆک و ئەندامانی لێژنەی ناوەندیی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی لە زانکۆی کۆیە کرد.

لە ڕێوڕەسمێکدا کە تایبەت بوو بە ئاڵوگۆڕ کردنی پۆستی سەرۆکی لێژنەی ناوەندیی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی زانکۆی کۆیە، سەرۆکی زانکۆ پ.ی.د محمد حسیب صدیق سوپاس و ڕێزلێنانی بەخشییە پ.د ئەیاد حازم سەرۆکی پێشووی لیژنەکە و فەرمانی زانکۆیی دانانی وەکو سەرۆکی نوێی لیژنەی ناوەندیی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی بەخشییە پ.د. نەوزاد حسین دەرویش.

لە میانی ڕێوڕەسمەکەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.ی.د. محمد حسیب صدیق ستایشی ڕۆڵی پ.د. ئەیاد حازم کرد کە لە ماوەی ئەرکەکەیدا بە دڵسۆزانە کارەکانی بەڕێوەبردووە و دەستخۆشی لە ئەندامانی لیژنەکە کرد کە لە ڕاییکردنی مامەڵەی مامۆستایاندا بە شێوەیەکی بێلایەنانە و پرۆفیشیناڵ کاریان کردووە.

سەرۆکی زانکۆی کۆیە، لە درێژەی قسەکانیدا گرنگی و هەستیاری کاری لیژنەی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی خستەڕوو و جەختی لەوە کردەوە کە سەرۆکایەتی و ئەندامبوون لەو لیژنەیە بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە و دەبێت  بەو پەڕی ئەمانەت و نەزاهەتەوە و بەپێی ڕێنماییەکان کارەکانی ئەنجامبدرێت.

لای خۆیەوە سەرۆکی پێشووی لیژنەی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی پ.د ئەیاد حازم، لە پای متمانە بەخشین و کارکردن لە ماوەکانی ڕابردوو سوپاسی سەرۆکی زانکۆی کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە پاڵپشتییەکانی سەرۆکی زانکۆ و جێبەجێ کردنی داواکارییەکانی و دەست تێوەرنەدان لە کارەکان لیژنەکە هاندەرو پاڵنەرێکی بەهێز بووە لە سەر خستنی کارەکانیان.

هاوکات سەرۆکی نوێی  لێژنەی ناوەندیی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی پ.د. نەوزاد حسین دەرویش، لە پای متمانە بەخشین و پێدانی ئەو ئەرکە سوپاسی سەرۆکی زانکۆی کۆیەی کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەندامانی لیژنەیی ناوەندیی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی لە خزمەتی مامۆستایانی زانکۆی کۆیە دەبن.

Koya UniversityKoya UniversityKoya UniversityKoya University Koya UniversityKoya UniversityKoya University

Koya University

-----

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of ArkansasKOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UKThe University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UKCihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

 

News Date
Image
Koya University
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:

محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
عثمان کمال ابراهیم، گرافیک دیزاینەر
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
ڤینوار شۆڕش حمد، وەرگێر کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ