مامۆستایانی فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی زانکۆی کۆیە بەشداربوون لە دووەمین کۆنفڕانسی کۆمەڵەی پزیشکانی نەشتەرگەری کوردستان

چوار مامۆستای فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی زانکۆی کۆیە پێکهاتوون لە ڕاگری فاکەڵتیی پزیشکی د. دەوەن حەوێزی و هەریەک لە مامۆستایانی فاکەڵتییەکە پ.ی.د کۆچەر عەلی محمود، د. سامان تاهیر بەرزنجی و د. ئاراس شێخانی بەشداربوون لە دووەمین کۆنفڕانسی کۆمەڵەی پزیشکانی نەشتەرگەری کوردستان.

 ڕۆژانی ١٦ و ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ی زایینی، کۆمەڵەی پزیشکانی نەشتەرگەری کوردستان دووەمین کۆنفڕانسی خۆیان لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبرد و لەم کۆنفڕانسەدا چوار مامۆستای فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی زانکۆی کۆیە بەشداربوون.

 د. سامان تاهیر بەرزنجی یەکێک لە مامۆستا بەشداربووەکانی فاکەڵتیی پزیشکیی گشتیی زانکۆی کۆیە لەمیانەی کۆنفڕانسەکەدا توێژینەوەیەکی بەناونیشانی"Sliding Inguinal Herina with Ovarian Gangrene in an Infant of Minimal Age: A Case Report" پێشکەشکرد.

 زانکۆی کۆیە پاڵپشت بە کۆڵەکەی سەرەکیی "توێژینەوە و داهێنانی" پلانی ستراتیژیی زانکۆ کاردەکات بۆ ڕەخساندنی هەلی بەشداری توێژینەوەی ئاستبەرزی مامۆستایان لە کۆنفڕانسە جۆراوجۆرە نێوخۆیی و دەرەکییەکان تاکوو بەم جۆرە بەشدارییەکی کاری لە پەرەپێدانی مەعریفەی زانستی هەبێ.

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

News Date
Image
Koya University
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:

محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
عثمان کمال ابراهیم، گرافیک دیزاینەر
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ