بەئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە سیمیناری "خەڵاتی زانکۆ" بەڕێوەچوو
خەڵاتی زانکۆ دەستپێشخەرییەکی تایبەتمەندیی زانکۆی کۆیەیە بۆ پڕۆژەی خوێندکاران لە بوارەکانی ژینگەپارێزی و گەشەپێدانی بەردەوام لەو ڕاستایەدا بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق سیمینارێک بۆ ناساندن و ڕوونکردنەوەی خەڵاتەکە بۆ خوێندکارانی گەیشتوو بە قۆناغی دووەم بەڕێوەچوو.
ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٥ی کوردی بەرانبەر ١٥ی نیسانی ٢٠٢٥ی زایینی، بەئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق، ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و لێژنەی باڵای ڕێکخستنی"خەڵاتی زانکۆ"، مامۆستایان و خوێندکارانی خاوەن پڕۆژەی گەیشتوو بە قۆناغی دووەمی "خەڵاتی زانکۆ" سیمینارێک بەمەبەستی ناساندن و ڕوونکردنەوەی پڕۆژەی "خەڵاتی زانکۆ" لە هۆڵی سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
سەرەتای سیمینارەکە بە سروودی نەتەوەییی "ئەی ڕەقیب" و وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد.
دواتر سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق وتارێکی پێشکەش کرد، سەرۆکی زانکۆی کۆیە لە وتارەکەیدا خۆشحاڵی خۆی لە بەڕێوەچوونی سیمینارەکە و کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆی لەگەڵ خوێندکاران ڕاگەیاند و ئەم دەرفەتەی وەک بوارێک بۆ گەنگەشە و گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ خوێندکاران دەربارەی بیرۆکە و پڕۆژەکانیان بە گرینگ لە قەڵەم دا.
سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق لەدرێژەی وتەکانیدا ئاماژەی بە ڕوانگەی نوێی زانکۆی کۆیەدا لە بوارەکانی بنیادنانی زانکۆی سەوز و هەوڵدان بۆ جێبەجێکردنی ئامانجەکانی گەشەی بەردەوامی نەتەوەیەکگرتووەکان هاوکات بیرۆکە و پڕۆژەی خوێندکارانی لەم بیاڤەدا بەرزنرخاند و پاڵپشتیی زانکۆی کۆیەشی بۆ وەدیهێنانی ئەم مەبەستانە دووپات کردەوە.
پاشان بابەتی سەرەکیی سیمینارەکە واتە "خەڵاتی زانکۆ" لە چوارچێوەی پرێزینتەیشنێکدا لەلایەن هەریەک لە م.ی دنیا ابراهیم بەڕێوەبەری تەندروستی، سڵامەتی و ژینگەی زانکۆی کۆیە و م.ی سۆران عمر بەڕێوەبەری سەنتەری پێداگۆجی و پەرەپێدانی ئاکادیمیی زانکۆی کۆیە پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.
بڕگەی دواتر بوار و دەرفەتی پرسیار و تێبینی خوێندکارانی بەشداربووی سیمینارەکە بوو دەربارەی "خەڵاتی زانکۆ" کە پرسیارەکان لەلایەن هەریەک لە سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق، سەرۆکی لێژنەی باڵای ڕێکخستنی "خەڵاتی زانکۆ" و مامۆستایان پێشکەشکاری سیمینار وەڵام درانەوە.
زانکۆی کۆیە هەنووکە پاڵپشت بە پلانێکی ستراتیژیی گشتگیر و وەڵامدەری دەرهاویشتە و ئاڵنگارییەکانی کۆمەڵگەی خۆوڵاتی، نێوخۆیی، هەرێمی و جیهانی هەنگاوی کردەیی هەڵگرتووە و هاوکات کار و کردەوەی بەردەوامی هاوئاهەنگ لەگەڵ ئامانجەکانی گەشەی بەردەوامی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بەردەوامە و پڕۆژەی "خەڵاتی زانکۆ"ی زانکۆی کۆیە بەشێکە لەم زنجیرە هەنگاوانەی زانکۆ بۆ تەیارکردنی خوێندکاران بە ڕوانگە و دونیابینییەکی نوێ کە بتوانن کاریگەری باشتریان هەبێ لەسەر ژیانی خۆیان و داهاتووی کۆمەڵگە و جیهانەکەیان.
-----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia

محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
عثمان کمال ابراهیم، گرافیک دیزاینەر
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ