تێزی دکتۆرای "علی عبدالرحمن خدر" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا
تێزی دکتۆرای "علی عبدالرحمن خدر" لە بواری مێژوو بەناونیشانی "ڕەگەزەکانی شارستانییەت لە فەرموودەکانی پێغەمبەری ئیسلامدا (د.خ) بوخاری و موسلیم وەک نموونە)" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.
ڕۆژی دووشەممە ٨ی گوڵان(بانەمەڕ)ی ٢٧٢٥ی کوردی بەرانبەر ٢٨ی نیسان ٢٠٢٥ی زایینی، گفتوگۆی تێزی دکتۆرای "علی عبدالرحمن خدر" لە بواری مێژوو بەناونیشانی "ڕەگەزەکانی شارستانییەت لە فەرموودەکانی پێغەمبەری ئیسلامدا (د.خ) بوخاری و موسلیم وەک نموونە)" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون پ.د قادر محمد حسن سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی سەلاحەدین، پ.د کامەران سعداللە عبداللە ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی گەرمیان، پ.ی.د کامەران عزیز عبداللە ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د زریان سالار حمەعارف ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سلێمانی، پ.ی.د سعید مولود نادر ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە و پ.د مهدی عثمان حسین لە زانکۆی کۆیە ئەندام و سەرپەرشتی توێژینەوە.
ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرەتوێژینەوەکە پەسەندکرا.

محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر وووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ