سەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە کۆنسۆڵی گشتیی بەریتانیا  لە هەرێمی کوردستان کرد

سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق پێشوازی لە کۆنسۆڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئاندرۆ بیزلی و شاندێکی یاوەری کرد.

ڕۆژی دووشەممە ١٥ی گوڵان(بانەمەڕ)ی ٢٧٢٥ی کوردی بەرانبەر ٥ی ئایاری ٢٠٢٥ی زایینی، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق لە دیدارێکی تایبەتدا پێشوازی لە کۆنسۆڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئاندرۆ بیزلی و شاندێکی یاوەری کرد. 

ئەم دیدارە لە سەرۆکایەتیی زانکۆی کۆیە و بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د یادگار عبداللە علی، کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا پ.د هشیار زکی، کاروباری خوێندکاران پ.ی.د ئەژین طاهر صابر، ڕاگرانی فاکەڵتییەکانی پەروەردە پ.د سەفین جەلال، ئەندازیاری پ.ی.د گەلاوێژ بەکر باپیر، بەرێوەبەرانی ڕاگەیاندن م.ی محمد کریم سیدگوڵ، پەیوەندییەکان د. پەخشان فهمی و هاوکات شاندی کۆنسۆڵخانەی گشتیی بەریتانیا وێڕای کۆنسۆڵی گشتی پێکهاتبوون لە هەریەک لە بەڕێوەبەرانی کاروباری سیاسی تۆم هیەپس و سالار ئەمین.

 لەم میانەی ئەم دیدارەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق خۆشحاڵی لە سەردانی شاندی کۆنسۆڵخانەی گشتیی بەریتانیا کرد و هاوکات لە نێوەڕۆکی وتەکانیدا زانکۆی کۆیە و پێکهاتەی دامەزراوەیی و فاکەڵتییەکانی بۆ شاندی میوان ڕوونکردەوە و هەروەها ئاماژەی بە پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە و کۆڵەکە سەرەکییەکانی کرد و وێڕای باسکردن لە دەستپێشخەریی "زانکۆی سەوز"ی زانکۆی کۆیە هاوکات مۆدێلی ئەندازەیی زانکۆی سەوزی بۆ کۆنسۆڵی گشتیی بەریتانیا و شاندی یاوەری ڕوونکردەوە.

کۆنسۆڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئەندرۆ بیزلی لەلای خۆیەوە خۆشحاڵی خۆی لە هاتن بۆ زانکۆی کۆیە و پێشوازی گەرمی خانەخوێ  دەربڕی و هیوای بۆ پتەوکردنی پەیوەندیی دوولایەنە خواست. 

لە بەشێکی تری ئەم دیدارەدا سەرۆکی زانکۆی کۆیە پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە و قەڵغانی زانکۆی کۆیەی بەخشییە کۆنسۆڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان.

زانکۆی کۆیە وەک دامەزراوەیەکی ئاکادیمی زیندوو بەردەوام بەگرینگییەوە لە دروستکردن و پتەوکردنی پەیوەندی لە ئاستی نێوخۆیی و دەرەکی ڕوانیووە و هەروەها پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە کۆڵەکەیەکی سەرەکیی تایبەت کردووە بە نێودەوڵەتییبوون و پێگەی جیهانی تاکوو زانکۆی کۆیە لە بواری نێونەتەوەیی بە دروستکردنی پردی پەیوەندیی ستراتیژی بتوانێ کاریگەریی زیاتری هەبێ و لەم ڕێگایەوە پێشکەوتنی گەورەتر و بەرجەستەتر دەستەبەر بکات.

 سەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە کۆنسۆڵی گشتیی بەریتانیا  لە هەرێمی کوردستان کرد سەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە کۆنسۆڵی گشتیی بەریتانیا  لە هەرێمی کوردستان کرد سەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە کۆنسۆڵی گشتیی بەریتانیا  لە هەرێمی کوردستان کرد سەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە کۆنسۆڵی گشتیی بەریتانیا  لە هەرێمی کوردستان کرد سەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە کۆنسۆڵی گشتیی بەریتانیا  لە هەرێمی کوردستان کرد سەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە کۆنسۆڵی گشتیی بەریتانیا  لە هەرێمی کوردستان کرد سەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە کۆنسۆڵی گشتیی بەریتانیا  لە هەرێمی کوردستان کرد سەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە کۆنسۆڵی گشتیی بەریتانیا  لە هەرێمی کوردستان کرد سەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە کۆنسۆڵی گشتیی بەریتانیا  لە هەرێمی کوردستان کرد سەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە کۆنسۆڵی گشتیی بەریتانیا  لە هەرێمی کوردستان کرد سەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە کۆنسۆڵی گشتیی بەریتانیا  لە هەرێمی کوردستان کرد سەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە کۆنسۆڵی گشتیی بەریتانیا  لە هەرێمی کوردستان کرد سەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە کۆنسۆڵی گشتیی بەریتانیا  لە هەرێمی کوردستان کرد سەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە کۆنسۆڵی گشتیی بەریتانیا  لە هەرێمی کوردستان کرد سەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە کۆنسۆڵی گشتیی بەریتانیا  لە هەرێمی کوردستان کرد سەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە کۆنسۆڵی گشتیی بەریتانیا  لە هەرێمی کوردستان کرد سەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە کۆنسۆڵی گشتیی بەریتانیا  لە هەرێمی کوردستان کرد سەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە کۆنسۆڵی گشتیی بەریتانیا  لە هەرێمی کوردستان کرد سەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە کۆنسۆڵی گشتیی بەریتانیا  لە هەرێمی کوردستان کرد سەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە کۆنسۆڵی گشتیی بەریتانیا  لە هەرێمی کوردستان کرد

News Date
Image
 سەرۆکی زانکۆی کۆیە پێشوازی لە کۆنسۆڵی گشتیی بەریتانیا  لە هەرێمی کوردستان کرد
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ