تیمێکی خوێندکارانی بەشی ماتماتیک لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە پێکهاتوو لە خوێندکاران: سەدا عبداللە عمر، شیرین ئارام عثمان ، سەهەند یوسف  حسین ، دانیە دارا وحدلی و بە سەرپەرشتی مامۆستایان د .شادمان رحمان کریم، م. مەردان ئەمین پیرداود و م.ی دەشنێ چاپووک بەشداربوون لە یەکەمین پێشبڕکێی بیرکاریی کوردستان.

ڕۆژی ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ی زایینی، کۆمەڵەی بیرکاریی کورد بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی کوردستان لە هەولێر " یەکەمین پێشبڕکێی بیرکاری لە کوردستان"یان لەسەرئاستی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبرد و تیمێکی خوێندکارانی بەشی ماتماتیک لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە بەشداربوون لەم پێشبڕکێیە.

ئەم پێشبڕکێیە بە مەبەستی دەرخستن و پەیبردن بە توانایی و بەهرەی خوێندکارانی زانکۆکانی کوردستان لە بواری بیرکاریدا ڕێکخرابوو و هاوکات وەک بوارێکیش بۆ ڕەخساندنی هەل و دەرفەتی بەشداریی خوێندکاران لە پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکانی بواری ماتماتیک وەک "IMC" و بەم جۆرە ڕکابەریی خوێندکارانی کورد لە سەکۆی نێونەتەوەیی پێکهێنرابوو.

پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە کۆڵەکەی یەکەمی تایبەت کراوە بە کۆڵەکەی سەرەکیی "سەرکەوتنی خوێندکاران و ئامادەسازییان بۆ بازاڕی کار" و ئامانجی دووەمی ئەم کۆڵەکەیە "بەرزکردنەوەی ئاستی کارامەیی کەسی و تەکنیکیی خوێندکاران" لە چوارچێوەی ستراتیژیی یەکەم واتە "پەرەپێدان بە کارامەییە کەسییەکانی خوێندکاران" کار دەکات بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی بەشداریی خوێندکاران لە پێشبڕکێ و کێبەرکێی جۆراوجۆر بە مەبەستی پەرەپێدانی توانایی و بەهرەکانی خوێندکاران لە بوارێکدا بتوانن خزمەت بە خۆیان و کۆمەڵگەکەیان بکەن.

تیمێک لە خوێندکارانی بەشی ماتماتیکی زانکۆی کۆیە بەشداربوون لە یەکەمین پێشبڕکێی بیرکاریی کوردستان

تیمێک لە خوێندکارانی بەشی ماتماتیکی زانکۆی کۆیە بەشداربوون لە یەکەمین پێشبڕکێی بیرکاریی کوردستان

تیمێک لە خوێندکارانی بەشی ماتماتیکی زانکۆی کۆیە بەشداربوون لە یەکەمین پێشبڕکێی بیرکاریی کوردستان

-----

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

News Date
Image
تیمێک لە خوێندکارانی بەشی ماتماتیکی زانکۆی کۆیە بەشداربوون لە یەکەمین پێشبڕکێی بیرکاریی کوردستان
Description / Summary
هەواڵ و بڵاوکراوە میدیاییەکانی ئەم وێبسایتە لەلایەن تیمی ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەوە ئامادەکراون:
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
عبدالله عثمان علی، وەرگێڕ کوردی - عەرەبی - ئینگلیزی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ