سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەشە ناوخۆییەکانی بەسەرکردەوە
سەرۆکی زانکۆی کۆیە، پ.د. محمد حسیب صدیق بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە دۆخ و گوزەرانی خوێندکارانی نیشەتەجێی بەشەناوخۆییەکان سەردانی هەر پێنج بلۆکی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی کۆیەی کرد.
ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباری ٢٧٢٥ی کوردی بەرانبەر ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ی زایینی، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.د. محمد حسیب صدیق بە یاوەری هەریەک لە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی پ.ی.د. یادگار عبداللە علی، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران پ.ی.د. ئەژین طاهر صابر، ئەمینداری ئەنجوومەنی زانکۆ م. چیا جەوهەر، بەڕێوەبەری بەشەناوخۆییەکان کریم ئەحمەد حەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆ م.ی. محمد سەیدگوڵ و ئەندازیار بەڵێن ئەنوەر لە بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازە و پرۆژەکان بە مەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە دۆخ و گوزەرانی خوێندکاران سەردانی بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی کۆیەی کرد.
سەرۆکی زانکۆی کۆیە، لە میانی سەردانەکەیدا سەردانی ژووری خوێندکارانی کرد و لە نزیکەوە گوێی لە سەرنج و تێبینی و اداواکارییەکانیانی گرت و ئاماژەی بەوە کرد کە زانکۆی کۆیە ئەوەی لە توانایادیە و زیاتریش بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی بەشەناوخۆییەکان پێشکەشی کردووە و ئامانجێتی کە کەشێکی گەرم و ئارام بۆ خوێندکارانی نیشتەجێی بەشەناوخۆییەکان لە کاتی سەرما و باراندا دابین بکات و گوتی:
"ئامانجمان تەنیا دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون نییە، بەڵکو دەمانەوێت هەموو خوێندکارێک لە ژینگەیەکی ئارام و پڕ لە ڕێزدا درێژە بە خوێندنەکەی بدات. گوێگرتن لە داواکارییەکانتان ئەرکی ئێمەیە"
هاوکات هەر لە میانی سەردانەکەدا سەرۆکی زانکۆ سەردانی کافتریاکانی بەشەناوخۆییەکانی کرد و لە کوالیتی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشەکەش دەکرێن کۆڵییەوە و جەختی لەسەر پێشکەشکردنی باشترین کوالیتی و گونجاوترین نرخ بۆ خوێندکاران کردەوە.
















----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia
محمد کریم سیدگوڵ، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و هەواڵسازی کوردی
زانیار محمد محمد امین، هەواڵسازی کوردی
هێمن ابوبکر ابراهیم، گرافیک دیزاینەر و ووێب سایت
ڕێبین اسود عوڵا، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
لاڤە سەرباز طاهر، وەرگێڕ کوردی - ئینگلیزی
دڵشاد جمیل کاکەڕەش، فۆتۆگرافەر
سامان فاتح، ئەندازیاری دەنگ