ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی ئاداری ٢٠٢٣ لە هۆڵی سیمیناری فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزش گفتوگۆی نامەی ماستەری خوێندکاری خوێندنی باڵا (هەژار عثمان عباس) بەڕێوەچوو.
ماستەرنامەکەی خوێندکار (هەژار عثمان عباس) بە ناونێشانی:
" دور انماط الثقافة التنظیمیة و علاقتها بادارة المواهب لدی مدرسی التربیة الریاضیة في اقلیم کوردستان/ العراق" و لەلایەن ئەندامانی لیژنەی گفتۆگۆکە کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان:
پ.د. ریاض احمد اسماعیل، زانکۆی موصل، سەرۆکی لیژنە
پ.ی.د. سەرتیب عوڵا قادر، زانکۆی سەڵاحەددین-هەولێر، ئەندام
پ.ی.د. عماد صدر الدین حمید، زانکۆی کۆیە، ئەندام
پ.ی.د. هونەر صابر محمود، زانکۆی کۆیە، ئەندام و سەرپەرشتیار. بۆ ماوەی سێ کاتژمێر گفتوگۆیەکی چڕیان لەسەر بابەتەکە ئەنجامدا.
لە بەرامبەردا خوێندکار (هەژار عثمان عباس) وەڵام و شرۆڤەی سەرجەم پرسیار و سەرنجەکانی لیژنەکەی دایەوە و لە ئەنجامدا توێژینەوەکە پەسەندکرا.