تێزی دکتۆرای خوێندکار "ڕەنج رسول حمد" لە بواری یاسا بەناونیشانی "اثر Covid 19 علی الالتزامات التعاقدیة-دراسة تحلیلیة" لە فاکەڵتیی زانستە مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری دکتۆرا "ڕەنج رسول حمد" لە بواری یاسا بەناونیشانی "اثر Covid 19 علی الالتزامات التعاقدیة-دراسة تحلیلیة" لە فاکەڵتیی مرۆڤایەتی و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.ی.د مەزن جلال احمد سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د رائدە محمد محمود ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی موسڵ، پ.ی.د ئاوات عمر ئەندامی لێژنە و لە سەرۆکایەتیی دادگای تێهەڵچوونەوەی کەرکووک/گەرمیان، پ.ی.د وسام عبد محمد الجبوری ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی تکریت، پ.ی.د حسیب صالح ئەندامی لێژنە و لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پ.ی.د ڕێباز اردلان بکر ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە.
ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.