سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق پێشوازی لە هەردوو تیپی تۆپی سەرمێزی کچان و کوڕانی زانکۆی کۆیە کە توانیبوویان لە پاڵەوانیەتی زانکۆکانی سنووری پارێزگای هەولێر و لە پاڵەوانیەتی سەر ئاستی زانکۆکانی کوردستان سەرکەوتن بەدەستبهێنن کرد.
ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی گوڵان(بانەمەڕ)ی ٢٧٢٤ی کوردی بەرامبەر ٨ی ئایاری ٢٠٢٤ی زایینی، سەرۆکی زانکۆی کۆیە پ.ی.د محمد حسیب صدیق پێشوازی لە شاندی زانکۆی کۆیەی بەشداربوو لە پاڵەوانێتی زانکۆکانی سنووری پارێزگای هەولێر و لە پاڵەوانیەتی زانکۆکانی کوردستان بۆ یاری تێنسی سەرمێز کرد و خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشین.
لە میانی بەخشینی ڕێزلێنانەکەدا، سەرۆکی زانکۆی کۆیە، دەستخۆشی لە یاریزان و ڕاهێنەر و ستافی ئیداریی شاندەکە کرد و ئەم سەرکەوتنەی بەرزنرخاند و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن.
زانکۆی کۆیە یەکێک لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی پلانی ستراتیژیی خۆی تایبەت کردووە بە "سەرکەوتنی خوێندکاران" و کاری لەپێشینەی ڕەخساندنی هەل و دەرفەتی گونجاوە بۆ پێشخستنی تواناییەکانی خوێندکاران لە بواری ئاکادیمی و وەرزشی و گشت بوارەکانی تر.
تیپی تۆپی سەرمێزی کچان و کوڕانی زانکۆی کۆیە لەماوەی ڕابردوودا بەشدارییان لە پاڵەوانیەتیی تۆپی سەرمێز لەسەر ئاستی زانکۆکانی سنووری پارێزگای هەولێر کردوو و توانیان پلەی "یەکەم" بەەستبهێنن و دواتر هەردوو تیپ بەشدارییان لە پاڵەوانیەتیی زانکۆکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان کرد و تێیدا تیپی کچانی زانکۆی کۆیە پلەی "دووەم" و تیپی کوڕان پلەی "سێیەم"یان بەدەستهێنا و بڕیار وایە هەردوو تیپ بەشداری لە پاڵەوانیەتیی زانکۆکانی عێراق بکەن.
-----
Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.
There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).
Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.
KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).
Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.
Arabic Wikipedia | Turkish Wikipedia Iraq | Tukish Wikipedia KRG | Persian Wikipedia | Wikipedia Kurdistan | University of hawai | قائمة جامعات العراق | كردستان العراق | Portugal Wikipedia