پێنج خوێندکاری بەشی کلینیکاڵ سایکۆلۆجی لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە دوابەدوای بەشدارییان لە ئیڤێنتی "Anti-Trafficking Hackathon 2024" کە بە میوانداریی زانکۆی کوردستان بەهاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی "Seed" لە شاری هەولێر توانییان پلەی یەکەم بەدەستبهێنن.

ڕۆژی چوارشەممە ٨ی خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی بەرانبەر ٣٠ی تەمووزی ٢٠٢٤ زایینی کە وەک ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاری دژی بازرگانیکردن بە ئادەمیزاد ناودێرکراوە، ڕێکخراوی "Seed" و سەنتەری ئاشتی و پەرەپێدانی زانکۆی کوردستان براوەی ئیڤێنتی "Anti-Trafficking Hackathon 2024" لە مەراسیمێکدا ڕاگەیاند و خوێندکارانی بەشی کلینیکاڵ سایکۆلۆجی لە فاکەڵتیی زانست و تەندروستیی زانکۆی کۆیە کە بەشداری ئەو ئیڤێنتە بوون توانیان پلەی یەکەم بەدەستبهێنن.

ئەم ئیڤێنتە بە میوانداریی زانکۆی کوردستان و لەلایەن ڕێکخراوی "Seed" و سەنتەری ئاشتی و پەرەپێدانی زانکۆی کوردستان لە هەولێر  ڕێکخرابوو و تێیدا کێبەرکێ لە کۆی ٣٠ داواکاری لەنێوان حەوت تیم لە زانکۆکانی  دهۆک، هەولێر ،گەرمیان، سلێمانی و کۆیە بۆ بەدەستهێنانی پلەی یەکەم بەڕێوەچوو کە خوێندکارانی بەشی کلینیکاڵ سایکۆلۆجیی زانکۆی کۆیە توانییان پلەی یەکەم بەدەستبهێنن.

تیمی خوێندکارانی زانکۆی کۆیە کە پێکهاتبوون لە خوێندکارانی بەشی کلینیکاڵ سایکۆلۆجی خاوەنی پڕۆژەی "کوردستانێکی سەلامەت" بوون پڕۆژەیەک کە وەک وەڵامێک بۆ پرسیاری سەرەکیی ئیڤێنتەکە واتە "چۆن دەتوانین بەرەنگاریی بازرگانیکردن بە ئادەمیزاد ببینەوە لە هەرێمی کوردستان؟"

پڕۆژەی خوێندکارانی زانکۆی کۆیە ماڵپەڕێکی سەرهێڵ دەگرێتەوە کە تێیدا کەرەستەی پەرەوەردەیی، هێڵی ڕاپۆرت و خزمەتگوزاریی بۆ قوربانیان و نوێترینەکان دەربارەی بازرگانیکردن بە ئادەمیزاد دەگرێتەخۆی.

زانکۆی کۆیە لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژیی خۆیدا و بەتایبەتی کۆڵەکەی سەرەکیی "سەرکەوتنی خوێندکار" پاڵپشت بە ڕوانگە و دونیابینییەکی سەرەدەمییانە کار دەکات بۆ ڕەخساندنی هەل و دەرفەتی لەبار و گونجاو بۆ گەشەپێدانی تواناییە زانستی و ئاکادیمییەکانی خوێندکارانی تاکوو خوێندکار وەک توێژێکی زیندوو و خاوەن توانایی کۆمەڵگە بتوانێ ڕۆڵی کاریگەرتر لە ڕەوتی پێشخستن و گەشەپێدانی کۆمەڵگە ببینێ.

Koya University

Koya University

Koya University

-----

Koya University (KOU) is located in the city of Koya (Koy Sanjaq) which is 1.0 hr drive to the East of the Kurdistan Region capital Erbil (Arbil, Hewlér) in Kurdistan Region of F.R. Iraq. It is on the foothills of a beautiful high mountain. Its campus has been carefully laid out to embrace the beautiful mountainous nature.

There are 4 Faculties and 2 Schools in KOU; Faculty of Engineering (FENG), Faculty of Science and Health (FSCH), Faculty of Education (FEDU), Faculty of Humanities and Social Silences (FHSS), Shcool of Physical Education (SPHE) and School of Medicine (SMED).

Also, there are two research centers; Genome Center and Malai Gawra Center. Moreover, at KOU there is an English Language Center (BELC) at KOU has been opened with the sponsorship of IREX and American embassy in Baghdad as well as with the support of Spring International Language Center of The University of Arkansas. KOU has two Scientific Journals; ARO-The Scientific Journal of Koya University, which is indexed by Clarivate Analytics (ESCI), and Koya University Journal of Humanities and Social Sciences (KUJHSS). KOU is a proactive member of Erasmus/ Marhaba Project and Erasmus+.

KOU signed many Memorandum of Understandings (MoU) with many International Universities, e.g., The University of Arkansas (June 2015). The Lulea University in Sweden (April 2014), The University of Nottingham in the UK, The University of Buckingham in the UK (Oct 2008), Belkin University in Turkey (Sep 2009) The University of Greenwich in the UK, Cihan University-Erbil (2021) and Tishk International University (2021).

Koya University is a memebr of The Association of Arab Universities and the International Association of Universities.

Arabic Wikipedia  |  Turkish Wikipedia Iraq  | Tukish Wikipedia KRG  |  Persian Wikipedia   |   Wikipedia Kurdistan  |  University of hawai   |   قائمة جامعات العراق   |   كردستان العراق    |   Portugal Wikipedia

News Date
Image
Koya University