خولێکی نێودەوڵەتی لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو

 خولێکی نێودەوڵەتی بەناونیشانی "Sustainable Heritage" لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە بەهاوبەشی لە نێوان بەشی ئەندازیاریی تەلارسازی و زانکۆی Palacky Olomous ی وڵاتی چێکیا و فەرمانگەی شوێنەوار و کەلەپووری کۆیە بەڕێوەچوو.

ڕۆژانی ٥، ٦و ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ی زایینی، خولێکی نێودەوڵەتی بەناونیشانی "Sustainable Heritage" بەهاوبەشی لە نێوان بەشی تەلارسازی لە فاکەڵتیی ئەندازیاریی زانکۆی کۆیە، زانکۆی Balacky Olomousی وڵاتی چێکیا و فەرمانگەی شوێنەوار و کەلەپووری کۆیە بەڕێوەچوو.

 لەم خولەدا بابەتی جۆراوجۆری پەیوەندیدار بە "بەردەوامیی مانەوەی شوێنەوار"، "چۆنییەتیی پاراستنی شوێنەواری" و "چۆنییەتیی پاراستنی شوێنەواری تەلارسازی لە کوردستان و عێراق"  تێدا پێشکەش کرا و هاوکات بابەتی پەیوەندیدار بە چۆنییەتیی دۆکیۆمێنتکردنی شوێنە کەلەپوورییەکانی شاری کۆیە و تۆمارکردنی وەک مێژوویەکی دێرینی شارەکە بۆ ئاشناکردنی نەوەکانی داهاتوو بە مێژووی شارەکە و گۆڕانکارییە مێژووییەکانی.

 بابەتەکانی خولەکە لەلایەن هەریەک لە مامۆستایان (Dr.Karel Novacek، Dr.Lenka Strakova    Dr.Jean-Jacques ، Assistant Prof.Manar Nazar Ahmed)  پێشکەش کران.

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

Koya University

News Date
Image
Koya University