کۆنفرانسی زانستی (مێژوو لە ڕۆژنامەگەریی کوردیدا) لە زانکۆی کۆیە بەڕێوەدەچێت

 

بەشی مێژوو لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بە هاوبەشی لەگەڵ دامەزراوەی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان،  سێیەمین کۆنفرانسی زانستیی خۆی بە ناونیشان (مێژوو لە ڕۆژنامەگەریی کوردیدا) بەێوەدەبات.

 

ئامانجی کۆنفراس

ئامانجی ئەم کۆنفڕانسە لێکۆڵینەوەی ڕەخنەییانە و قووڵی ئەو ڕۆڵەیە، کە ڕۆژنامەگەری کوردی هەیبووە، لە شێوەگیرکرنی مێژوونوسی کوردی و پرسی گێڕانەوەی دیرۆک، لەو ناوکۆ سیاسی و کولتوورییەی، بە درێژایی تەمەنی خۆی پێیدا تێپەڕییە. هەروەها کۆنفڕاس دەخوازێت پلاتفۆڕمێکی ئەکادێمی دابین بکات، بۆ شرۆڤەکردنی گوتاری ڕۆژنامەگەرییانە، وەک سەرچاوەیەکی مێژوویی و کاریگەر لە بەرهەمهێنانەوەی کۆیاد و داڕشتنەوەی ڕەهەندەکانی ناسنامەی نوێی کوردی. 

مەبەست لە کۆنفڕانس:

کۆنفڕانسەکە ئەم مەبەستانەی هەیە

  1. شیکردنەوەی پەیوەندی نێوان گوتاری میدیایی و هۆشیاری مێژوویی لەنێو جڤاکیی کوردیدا.
  2. لێکۆڵینەوە لە چۆنییەتی ناوەندگیریی ڕۆژنامەگەری کوردی، لە نێوان گێڕانەوەی ڕابردوو و ئەو ئایدۆلۆژیا و دەسەڵاتەی لە شێوەگیرکردنی تێگەیشتن بۆ مێژوو باوبووە.
  3. هاندانی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە ئەرشیفکاری و بەراوردکردن و تیۆریزەکردن، لەپێناو تێگەیشتنی باشتری ڕۆڵی ڕۆژنامەگەری کوردی، لە بونیادنان یاخود پاراستن یانیش داڕشتنەوەی ناسنامەی مێژوویی.
  4. دەخوازین، لە میانەی خوێندنەوەی ئەزموونی ڕۆژنامەگەری کوردی و چۆنییەتی سەرەدەریکردنی لەگەڵ مێژوو، لە برەودان بە لێکۆڵینەوەکانی پەیوەست بە یادەوەریی مێژوویی و ناسنامەسازی بەشداربین.

لیژنەی زانستیی كۆنفڕانس: 

ناوی سیانی

لیژنە

زانکۆ

پ.د. سەروەر عبدالرحمن عمر

سەرۆكی لیژنە

خانەنشین

پ.د. هيوا حميد شريف

ئەندام

زانکۆی کۆیە

پ.د. حيدر لشكرى خضر

ئەندام

زانکۆی کۆیە

پ.د. هۆشمەند عەلى محموود

ئەندام

زانکۆی کۆیە

پ.د. مهدى عثمان هروتى

ئەندام

زانکۆی کۆیە

پ.د. كامران محمد جلال

ئەندام

زانکۆی کۆیە

پ.د. كامران عزيز عبدلله

ئەندام

زانکۆی کۆیە

پ.د. سامان حسێن

ئەندام

زانکۆی سلێمانی

پ.د. احمد حمدامین ئومەر

ئەندام

زانکۆی صلاحدین

پ.د. سۆزان کەریم مصطفی

ئەندام

زانکۆی سلێمانی

پ.ی.د. شاخەوان عبداللە صابر

ئەندام

زانکۆی سۆران

پ.ی.د. قادر محمد محمد

ئەندام

زانکۆی ڕاپەڕین

د. هۆشمەند عەلی عەزیز

ئەندام

زانکۆی کۆیە

 

  تەوەرەكانی كۆنفڕانس:

  1. مێژووی كەسایەتییەكان لە ڕۆژنامەگەری كوردیدا
  2. كاریگەری ڕەوتی فكری لەسەر نووسینەوەی مێژوو لە ڕۆژنامەگەری كوردیدا
  3. ڕۆژنامە وەك ئەرشیف بۆ مێژوو
  4. ڕۆژنامەگەری كوردی و گرنگیدان بە مێژووی جیهان
  5. یادەوەری لە ڕۆژنامەگەری كوردیدا
  6. ڕۆژنامەگەری کوردی و گرینگیدان بە مێژووی کورد و کوردستان
  7. هەر بابەتێكی دیكە كە پەیوەندی بە مێژوو لە ڕۆژنامەگەری كوردیدا هەبێت.  

 خشتەی کات و کارەکانی كۆنفڕانس:

ناردنی پوختەکان پوختە: ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ - ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥

وەڵامی پوختەکان: ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ -  ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥

ناردنی تەواوی توێژینەوەکان: ١ی ئاداری ٢٠٢٦

هەڵسەنگاندنی توێژینەوەکان: ١ی ئاداری ٢٠٢٦ -  ١ی نیسانی ٢٠٢٦

وەڵامدانەوەی توێژینەوەکان: ٢ی نیسانی ٢٠٢٦

ڕۆژانی كۆنفڕانس: ٢٢-٢٣ی نیسانی ٢٠٢٦

پوختەکان لە ڕێگەی ئەم ئیمەیلەوە دەنڕیدرێت: HKJ.2026@koyauniversity.org

بۆ هەر پرسیار و ڕوونکردنەوەیەک پەیوەندی بەم ژمارانەی خوارەوە بکەن:

07736957857

07504651071

Koya University Koya University

Koya University
 

News Date
Image
Koya University