تێزێکی خوێندکاری دکتۆرا " کیفی علی صوفی " لە بواری پەروەردەی وەرزش بەناونیشانی " تاثیر تمرینات الالعاب الجانبیة الصغیرة فی عدد من المتغیرات البدنیة و و المهارات المرکبة و متغیرات الکرة الذکیة لدی لاعبی کرة القدم باعمار (١٣-١٤) سنة " لە فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

ڕۆژی دووشەممە ٣٠ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری دکتۆرا " کیفی علی صوفی " لە بواری پەروەردەی وەرزش بەناونیشانی  " تاثیر تمرینات الالعاب الجانبیة الصغیرة فی عدد من المتغیرات البدنیة و و المهارات المرکبة و متغیرات الکرة الذکیة لدی لاعبی کرة القدم باعمار (١٣-١٤) سنة " لە فاکەڵتیی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د امیرە محمد دهام سەرۆکی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د زیاد محفوظ عبدالقادر ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی دهۆک، پ.ی.د وسام نجیب صلیوە ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی بەغداد، پ.ی.د کۆمار نعمت شوکت ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی گەرمیان، پ.ی.د هونەر صابر محمود ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە و پ.د ناظم جبار جلال لە زانکۆی سلێمانی ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیاری توێژینەوە.

ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

Koya University Strategic Plan 2023-2027

News Date
Image
Koya University