تێزی خوێندکاری دکتۆرا "ڕۆژگار محمد صابر" لە بواری ئەدەبیاتی کوردی بەناونیشانی "ڕەنگدانەوەی بنەماکانی ڕۆمانسیزم لە شیعری (پیرەمێرد و میرزادەی عەشقی)دا (لێکۆڵینەوەیەکی بەراوردکارییە)" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.

ڕۆژی پێنج شەممە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣، گفتوگۆی خوێندکاری دکتۆرا "ڕۆژگار محمد صابر" لە بواری ئەدەبیاتی کوردی بەناونیشانی "ڕەنگدانەوەی بنەماکانی ڕۆمانسیزم لە شیعری (پیرەمێرد و میرزادەی عەشقی)دا (لێکۆڵینەوەیەکی بەراوردکارییە)" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.

ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د مولود ابراهیم حسن سەرۆکی لێژنە، پ.د عیماد وەیسی خالد ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی دهۆک، پ.د هاوژین صلیوە عیسا ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.د ڕێزان صالح مولود ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د عدنان عبدالرحمن طە ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سلێمانی، پ.د عثمان حمد خضر و پ.ی.د جیهاد شکری رشید لە زانکۆی سەلاحەدین ئەندامی لێژنە و سەرپەرەشتیارانی توێژینەوە. 

ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.

Koya University Strategic Plan 2023-2027

 

News Date
Image
Koya University