تێزی دکتۆرای "بەهار حسن سعید" لە بواری زانستی جوگرافیا بەناونیشانی "الاعتبارات المناخیة لتصمیم المبانی فی محافظة اربیل-دراسة فی المناخ التطبیقی" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە گفتوگۆ کرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی بەرامبەر ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ی زایینی، گفتوگۆی دکتۆرای خوێندکار "بەهار حسن سعید" لە بواری زانستی جوگرافیا بەناونیشانی "الاعتبارات المناخیة لتصمیم المبانی فی محافظة اربیل-دراسة فی المناخ التطبیقی" لە فاکەڵتیی پەروەردەی زانکۆی کۆیە بەڕێوەچوو.
ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆ پێکهاتبوون لە بەڕێزان پ.د ازاد محمد امین نەقشبەندی سەرۆکی لێژنە، پ.د لقمان وسو عمر ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.د نالی جواد حمد ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی کۆیە، پ.ی.د پاکیزە عزیز سعید ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سلێمانی، پ.ی.د سناء عبدالباقی بکر ئەندامی لێژنە و لە زانکۆی سەلاحەدین و پ.ی.د ئاشتی سلام صدیق لە زانکۆی کۆیە ئەندامی لێژنە و سەرپەرشتیاری توێژینەوە.
ئەندامانی لێژنەکە لە ماوەی دیاریکراودا هەڵسەنگاندن و ڕاوبۆچوون و تێبینیی خۆیان لەسەر توێژینەوەکە خستەڕوو و خوێندکاری ناوبراویش لەگەڵ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان شرۆڤەی پێویستی لەمەڕ سەرنجەکانی لێژنە خستەڕوو و بەمجۆرە توێژینەوەکە پەسەندکرا.
کرتە لێرە بکە بۆ بینینی وێنەکان: